FEDU EVENTS


سێيەمين ديدارى زانستيى سەنتەرى مەلاى گەورە بەڕێوەچوو

posted 1 Mar 2021, 14:07 by Muhammed Seyidgul

ئه‌مڕۆ سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژینەوە, بە هاوکارى دامەزراوەى (بيت الحكمة)ى بەغدا, سێیەمین دیدارى زانستى ڕێکخست لە ژێر ناونیشانى، "ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پێکهێنانى ناسنامەى جێندەرى" دا بە بەشدارى چەندان سەنتەرى لێکۆڵینەوە کە ئەمانە بوون، سەنتەرى یه‌كسانی جێندەری ، زانکۆى کۆیە),(سەنتەرى بێشکچى بۆ توێژینەوەى مرۆڤایەتى ـ زانکۆى دهۆک),( سەنتەرى جینۆساید بۆ توێژینەوە ـ زانکۆى دهۆک),( سەنتەرى بیر بۆ گفتووگۆ و چاکسازى ،بەغدا), ( سەنتەرى یەکسانى جێندەرى ، زانکۆى سلێمانى),( بنکەى ڕۆشنبیرى گەلاوێژ ـ سلێمانى),( سەنتەرى لێکۆڵینەوەى زانستى و مرۆڤایەتى ـ کۆلێژى پەروەردە ـزانكۆی دهۆك/ ئاكرێ)ڕێكخرا.
لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بە سروودى نیشتمانى و ڕاوەستانى خولەک بۆگیانى پاکى شەهیدان دەستی پێكرد و وتەى بەخێرهاتن لەلایەن پ.د. هشیار زەکى حەسەن, بەڕێوەبەرى سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆى کۆیە و وتەى بەڕێز پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى ـ یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکار و بارى زانستى وتەى بەڕێز پ.د. خەلیل ئیبراهیم, سەرۆک بەشى توێژینەوەى کۆمەوڵاتى لە دەزگاى (بيت الحكمة)ـ بەغدا وه‌ له‌ دوو پانێل پێك هاتبوو، كاتژمێر (2) دوای نیوه‌ڕۆ كاره‌كانی دیداره‌كه‌ كۆتایی پێهات.


مامۆستايەكى بەشى كوردى بەشدارى لە بەرنامەيەكى تەلەفزيۆنى كرد

posted 28 Feb 2021, 13:04 by Muhammed Seyidgul

پ.ى.د. هاوژين صڵێوە، مامۆستاى ئەدەب لە بەشى زمانى كوردى، بووە ميوانى بەرنامەى (ره‌نـگـى ئـێـواره)ى كەناڵى كوردستان تى ڤى. د. هاوژين لە بەرنامەكدا باسى لە ئەدەبى منداڵان و شوێازى نووسينى ئەدەبى منداڵان و كاريگەرييەكانى كرد.
تەواوى ديدارەكە لەم ڤيديۆيە خوارەوەيە.

بەشى پەروەردەى ئايينى ۆوركشۆپێك ئەنجامدەدات

posted 28 Feb 2021, 12:47 by Muhammed Seyidgul

بەشى پەروەردەى ئايينى لە فاكەڵتيى پەروەردە، رۆژى يەكشەمم رێككەوتى ٤/٤/٢٠٢١ ۆوركشۆپێك بە ناونيشان:
 "پلان وەك ئامرازيك بۆ ئايەندەيەكى گەش، لە ديدي ئاين و فەلسەفەى كۆمەلايەتى هاوچەرخدا" لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ ئەنجامدەدەن.

بەشى مێژوو و بەشى زمانى كوردى ۆوركشۆپێكى هاوبەش ئەنجامدەدەن

posted 28 Feb 2021, 12:41 by Muhammed Seyidgul

لە رۆژى ٢٢/٤/٢٠٢١ رۆژى رۆژنامەگەريى كورديدا بەشى مێژوو و بەشى زمانى كوردى ۆوركشۆپێكى هاوبەش ئەنجامدەدەن. ۆوركشۆپەكە لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بەڕێوەدەچێت.
وردەكارى زياتر لەسەر ۆوركشۆپەكە لە نزيكترن كاتدا بڵاودەكەينەوە.

ئەنجوومەنى فاكەڵتيى پەروەردە كۆبوونەوەى ئاسايى خۆى ئەنجامدا

posted 28 Feb 2021, 12:37 by Muhammed Seyidgul

ئەنجوومەنى فاكەڵتيى پەروەردە رۆژى سێشەمم رێككەوتى ٢٣/٢/٢٠١٢١ ئەنجوومەنى فاكەڵتيى پەروەردە بە سەرۆكايەتى بەڕێز پ.د. سەفين جەلال راگرى فاكەلتى و ئامادەبوونى هەريەك لە بەڕێزان: پ.ى.د. دەريا جەمال حەوێزى سەرۆكى بەشى زمانى كوردى، پ.ى.د. ئارى ئەنوەر زوبێر سەرۆكى بەشى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران، پ.د. هێمن عەزيز برايم سەرۆكى بەشى پەروەردەى ئاينى، پ.د. كاوە عەلى سەرۆكى بەشى پەروەردە و دەروونزانى، د. ليث حازم سەرۆكى بەشى زمانى عەرەبى، پ.ى.د. هيوا ئەمين جەلال سەرۆكى بەشى جوگرافيا، د. ئەحمەد عەبدولعەزيز سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى، م.ى.چيا جەوهەر بڕياردەرى بەشى مێژوو و م.ى. محمد سەيدگوڵ بەرپرسى دڵنيايى جۆريى فاكەڵتى  كۆبوونەوەى ئاساييى خۆى ئەنجامدا.
لە ميانى كۆبوونەوەكەداـ باس لە پرسە گرنگەكانى فاكەڵتى و مامۆستايان و خوێندكاران و پرۆسەى دڵنيايى جۆرى كرا.


سيمينارێكى دڵنيايى جۆرى بەڕێوەچوو

posted 24 Feb 2021, 10:56 by Muhammed Seyidgul   [ updated 28 Feb 2021, 12:11 ]

رێكخەرى دڵنيايى جۆرى فاكەلتيى پەروەردە م.ى. محمد سەيدگوڵ، رۆژى سێشەممە رێككەوتى ٢٣/٢/٢٠٢١ لە هۆڵى م. تاهير لە فاكەڵتيى پەروەردە سيمينارێكى لەسەر بەكارهێنانى موديول و چۆنێتى دروستكردنى ئەكاونتى مۆديول و كێشەكانى بۆ مامۆستايانى فاكەڵتى پێشكەشكرد.
سيمنارەكە بە ئامادەبوونى ژمارەيەكى زۆرى سەرجەم مامۆستايانى بەشەكان بەڕێوەچوو. 
هاوكات لە بيانى سيمينارەكە تاوتوێى كێشەكانى مامۆستايانى كرا و وڵام پرسيراەكانيان درايەوە و تبينييەكانيان بەهەند وەرگيرا.


خوێندكارێكى بەشى مێژوو تابلۆيەكى پێشكەشى بەڕێز وەزيرى خوێندنى باڵا كرد

posted 22 Feb 2021, 23:40 by Muhammed Seyidgul   [ updated 28 Feb 2021, 12:12 ]

خاتوو تابان ولیانی، كە خوێندكارە لە قۆناغی سێی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە، هاوەڵى بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران بەڕێز د. قارەمان نادرى لە سەردانێكياندا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و تۆژينەوەى زانستى.
لە ميانى سەردانەكەدا خاتوو تابان، تابلۆیەکی ناوازەی جیهانی سۆفیگەری كە خۆى کێشابووى پێشکەشی بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا دکتۆر ئارام محمد کرد. شايەنى باسە بەڕێز جەنابی وەزیر سەرسامى خۆى بە تواناكانى خاتوو تابان دەربڕى و دەستخۆشى لێكرد و هيواى پەرەدان بە تواناكانى خواست.

بەشى زمانى كوردى بەبۆنەى رۆژى جيهانيى زمانى دايك چالاكييەكى ئەنجامدا

posted 22 Feb 2021, 23:22 by Muhammed Seyidgul   [ updated 28 Feb 2021, 12:13 ]

بەشى زمانى كوردى لە فاكەڵتيى پەروەردە، لە رۆژى جيهانيى زمانى دايك بە سەرپەرشتى مامۆستايانى بەش و لە ژێر چاودێرى ڕاگرى فاكەڵتى بەڕێز پ.د. سەفين جەلال و ئامادەبوونى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ پ.د. ولي حەمەد مەحمود و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستا و خوێندكاران، لە هۆڵى مامۆستا تاهير چالاكييەكيان ئەنجامدا.
 لە دەستپێكى چالاكييەكە بەڕێز پ.ى.د. دەريا جەمال حەوێزى گوتارێكى پێشكەشكرد و بەخێرهاتنى مێوانەكانى كرد و گرنگى يادكردنەوەى ئەم بۆنەيەى باسكرد. پاشان بەڕێز سەرۆكى زانكۆ پ.د. ولي حەمەد مەحمود گوتارێكى پێشكەشكرد. 
چالاكييەكە لە دواى ئەنجامدانى دوو سيمينار لەلايەن مامۆستايانى بەەشى زمانى كوردى هەريەك لە د. هێمن عەبدولحەميد شەمس و د. هيوا سەلام خالد و خوێندنەوەى چەند دەقە شيعرێك لەلايەن خوێندكارانى بەشەكەوە كۆتاييهات.
جێگەى باسە ژمارەيەكى زۆر راگەيەندكار و كەناڵى تەلەفزيۆنى رووماڵى چالاكييەكەيان كرد. لەوانە:


بەشى مێژوو ميواندارێتى خاتوو سينەم خان بەدرخان دەكات

posted 22 Feb 2021, 22:48 by Muhammed Seyidgul   [ updated 3 Mar 2021, 01:36 ]

سەرۆكايەتى و ليژنەى زانستيى بەشى مێژوو لە چوارچێوەى كار و چالاكييەكانيدا، رۆژى چوارشەممە رێككەوتى ٣ى ئادارى ٢٠٢١ سيمينارێك بە ناونيشا "ڕۆڵى بەدرخانييەكان لە مێژووى كورددا" بۆ سینەم خان کچی میر جەلادەت بەدرخان لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆئ ەنجامدەدات.
سيمينارەكە لەسەر ئاستى فاكەڵتييە و سەرجەم مامۆستا و خوێ،دكاران بانگهێشت كراون



بەشى زمانى كوردى لە "رۆژى جيهانيى زمانى دايك"دا چالاكييەك ئەنجامدەدات

posted 18 Feb 2021, 14:11 by Muhammed Seyidgul   [ updated 28 Feb 2021, 12:14 ]

سەرۆكايەتى و مامۆستايان و خوێندكارانى بەشى زمانى كوردى لە فاكەڵتيى پەروەردە "رۆژى جيهانيى زمانى دايك" بە ئەنجامدانى چالاكييەكى ئەكاديمى ياددەكەنەوە. بەشى زمانى كوردى كە ساڵانە ئەو يادەى لە رێگەى ئەنجامدانى كۆنفرانس و ۆوركشۆپ دەكردەوە، چالاكى ئەمساڵ بەهۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بە خوێندنى شيعر و پێشكەشكردنى سيمينار لەلايەن مامۆستاينەوە بەڕێوەدەچێت.
جێگەى باسە چالاكييەكە رۆژى يەكشەممە رێككەوتى ٢١/٢/٢٠٢١ لە هۆڵى مامۆستا تاهير لە فاكەڵتيى پەروەردە بەڕێوەدەچێت.

11-20 of 244

Comments