FEDU EVENTS‎ > ‎

زمانی دایک

posted 14 Feb 2017, 09:57 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji   [ updated 14 Feb 2017, 10:17 ]

زمانی دایک

بۆتەصحیەی زوبانی کوردانە

                              شیعرەکانم دەلیل و بورهانە                    حاجی قادر

 

زمانی کەسێکە کەلەگەڵ لەدایکبونیدا فێری بوە، بەباشترین شێوە قسەی پێدەکات و زۆرجار بنەمایەکە بۆناسنامەی کۆمەڵایەتی ئەو، بەهەرشێوەیەک بێت، 

زمان لەنێوان ئەو پێکهێنانەی تاکەکانیان پێدەناسرێتەوە،پێکهێنێکە کە بەسادەترین شێوە شیاوی تاوتوێکردنە.

زمانی دایک ئەوشێوە ئاخاوتنەیە،کەمنداڵ زمانی پێدەپژێ. یەکەم بەکارهێنانی زمان لای منداڵ بەزمانی دایک دەست پێدەکات و بەدرێژایی ژیانی ئەو منداڵە و

 لەهەمو قۆناغەکانی تەمەنیدا لەگەڵیدا دەژی و گەشەدەکات.

زمانی دایک ناسنامەی نەتەوەیە، بەهۆی زمانی دایکەوە کولتور و مێژو و دابونەریت و شارستانییەتی میللەتان دەپارێزرێت و نەوەکانی دواتری ئەو میللەتە سودمەنددەبن.زمانی دایک سەرچاوەیەکی گرینگی بونیادنانی کەسایەتییەکی سەرکەوتوە لەمنداڵاندا،زمانی دایک پارێزەری یەکپارچەیی وڵاتە و هەر لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەیەکی زمانی دایک لەبەریەک هەڵوەشانەوەی وڵاتی لێدەکەوێتەوە،زمانی دایک ڕاستەوخۆ وابەستەیە بەئاسایشی نەتەوەییەوە و بونی هەرجۆرە مەترسیەک بۆسەر زمانی دایک مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی دروستدەکات.
ڕۆژى ٢١/٢/٢٠١٧ چاوەڕوانتانين لە وۆرك شۆپى تايبەت بە ڕۆژى زمانى دايك، هۆلى مامۆستا تاهير بكر، فاكەڵتى پەروەردە

Comments