بەمەبەستى بەدەرخستنى توانا و لێهاتووييەكان، بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى زانكۆى كۆيە دەرفەت بە خوێندكارانى ئازيزى زانكۆمان دەدات بە بەكارهێنانى تواناكانيان لە بوارى فۆتۆگرافى مۆبايلدا، هەرخوێندكارێكى زانكۆى كۆيە دەتوانێت بەشداربێت لە پێشبڕكێى جوانترين فۆتۆى كەمپەسى زانكۆ. تێبينى : - تەنها ئەو فۆتۆيانە وەردەگيرێن كە بە مۆبايل گيراون. - هەر خوێندكارێك دەتوانێت دوو وێنە بنێرێت. - خەڵاتى زانكۆى كۆيە ئامادەكراوە بۆ براوەى يەكەم. - دووكەس كانديد دەكرێن بۆ وەرگرتنى خەڵات ( كچێك و كوڕێك). - وێنە هەڵبژێردراوەكان لە پێشانگايەكى تايبەتدا نمايش دەكرێن. - ليژنەيەكى تايبەتمەند وێنەكان هەڵدەبژێرێت. - دوا مۆڵەت رۆژى ٩/٣/٢٠١٧ يە بۆ ناردنى وێنەكان. - وێنەكان لەگەڵ ناوى سيانى، بەش و قۆناغى خوێندن بۆ ئەم ئيمەيڵە بنێرن : - pressroom@koyauniversity.org ![]() |
FEDU EVENTS >