FEDU EVENTS‎ > ‎

ژمارەيەك مامۆستا و خوێندكارى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە خولێكى زمانى فارسى دەكەن

posted 29 Jul 2017, 23:47 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji   [ updated 30 Jul 2017, 18:50 ]

ژمارەيەك مامۆستا و خوێندكارى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە خولێكى زمانى فارسى دەكەن

لەسەر بنەماى يەكێك لە خاڵەكانى نێو ياداشتنامەى لێكگەيشتنى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى فيردەوسى مەشهەد، ژمارەيەك مامۆستا و خوێندكارى بەشى زمانى كوردى زانكۆى كۆيە بەشدارى خولێكى فێربوونى زمانى فارسى دەكەن لە وڵاتى ئێران.

خولەكە ماوەى مانگێك دەخايەنێت و لە ٢٠١٧/٧/١٤ تاوەكو ٢٠١٧/٨/١٥ بەردەوام دەبێت. ئەم گروپە بەهاوكارى بەڕێز د.هاوكار باپير بەرپرسى پەيوەنديەكانى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆكانى ئێران بەشدارى خولەكەيان كردووە


Comments