FEDU EVENTS‎ > ‎

ڕێزگرتن له بنه‌ماڵه‌ی دڵداری شاعیروهاوڕێكانى

posted 19 Apr 2018, 01:36 by Muhammed Seyidgul

زانکۆی کۆیە چەند کەسایەتیەکی بەسەر کردەو.
لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانسی سێیه‌می ناودارانی كۆیه‌ ، كۆنفرانسی زانستی یادی سه‌دساڵه‌ی له‌دایك بوونی دڵدار 1918 – 2018 به‌ ناونیشانی ( دڵدار : شاعیری ڕه‌سه‌نایه‌تی زمان و شیعرو هزری نه‌ته‌وه‌یی ) كه‌ له‌ ڕۆژانی 20 . 21. 22 ی شوباتی 2018 پێشكه‌ش كرا .
وه‌ك قه‌در گرتن و ڕێزگرتن له بنه‌ماڵه‌ی دڵداری شاعیرو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ له‌ ڕابردوودا كاریان له‌سه‌ر شیعره‌كانی دڵداركردووه‌ ، یان هاوڕیوهاوخه‌می دڵدار بوو ون ، به‌پێویستی زانی كه‌ خه‌لاتی ڤیستیڤاڵیان پێشكه‌ش بكات . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبراوه‌وه‌ ده‌ست نیشان كرابوون .
به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌ڕیوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌ ، هه‌ندێك له‌م به‌ڕێزانه ،‌ به‌هۆكاری تایبه‌ت به‌ خۆیان ، نه‌یان توانی بوو ئاماده‌بن . 
ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 12 / 4 / 2018 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه به‌ پێویستی زانی ، له‌ ڕێگه‌ی شاندێكه‌و ه‌ ، كه‌ پێك هاتبوو له‌به‌رێزان دكتۆر وه‌لی محمود حمد سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه ، دكتۆر نالی جواد حمدبگ ، سه‌رۆكی به‌شی جواگرافیا ، محمد مغدید عبدالله له‌به‌شی راگه‌یاندن ، وه‌ك به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ ، له‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌شاری هه‌ولێر ، سه‌ردانی ئه‌م به‌ڕیزانه‌ بكات و خه‌ڵاته‌كانیان پێشكه‌ش بكات .
كه‌سایه‌تیه‌كان : 
1- ئه‌حمه‌د مسته‌فا ناسراو به‌ دڵزار یه‌كێك له‌شاعیره‌ ناوداره‌كانی كورده‌ و هاوڕێی دلداری شاعیربووه‌ و نامه‌ی شیعریان بۆ یه‌كتری ناردووه‌ و دوای جوانه‌مەرگ بوونی دڵدار ، له‌ مانگی یازده‌ی 1948 دڵزار به‌شیعرشیوه‌ن بۆ دلدار ده‌گێڕی ...
هه‌ی ڕۆ كاكه‌ ڕۆ ، كاك دلدارم ڕۆ 
هـــاوڕێی به‌نرخ و به‌هــــادارم ڕۆ 
شـــاعـیری گه‌نج و پر شعـورم ڕۆ 
ئه‌دیــبی گــه‌وره‌و بێ قســـورم ڕۆ 
2- عبدالخالق علا ئه‌دین ، یه‌كێك له‌و نووسه‌ره‌ قه‌ڵه‌م به‌بڕشتانه‌ی كورده‌ ، كه‌ له‌ڕابردوودا شیعره‌كانی دڵداری كۆكردۆته‌وه‌و دیوانی دڵداری شاعیری ، به‌ناونیشانی ، دڵدار ... شاعیری شۆرشگێڕی كورد ، چاپ كردووه‌ .
3- دكتۆره‌ بێریڤان ڕمزی سعید ، نه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب خانی خوشكی دڵداری شاعیره‌ ، كه‌سێكی خه‌مخۆری بنه‌ماڵه‌ی دڵداره‌ ، چه‌ندین كتێب وده‌ست نوس و كه‌لوپه‌لی دڵداری شاعیرو مه‌لا ره‌وفه‌فه‌ندی باوكی دڵداری تائیستا له‌ ماڵه‌كه‌ی پاراستووه‌ . 
4- مامۆستا زاهیر محمد ، ناسراو به‌ ( زاهیر مه‌دانه‌ ) یه‌كێكه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆزیكی باواجی كۆیه‌ یە ، له‌ ڕابردوودا ئاوازی بۆ چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی دڵدار داناوه‌ ، كه‌ دواترینیان له‌ ساڵی 2013 ئاوازی بۆ هۆنراوه‌ی ( خه‌نده‌كه‌ی بایی ) دڵدار داناوه‌ ، له‌ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤارو ڕاگه‌یاندنه‌كان بابه‌تی له‌سه‌ دڵدار هه‌بووه‌ .
5- مكڕم ڕشید تاڵه‌بانی ، یه‌كێكه‌له‌ هاوڕییه‌كانی دڵداری شاعیر ، كه‌ له‌ ڕیكخراوی داركه‌ران كاریان كردووه‌ و چه‌ندین یادگاری و بیره‌وه‌ری دڵداری شاعیری بڵاو كردۆته‌وه‌ .


تێبینی :-
1- به‌رێز مامۆستا زاهیر ، سه‌رله‌به‌سانی ڕۆژی ثێنج شه‌مه‌ خۆی سه‌ردانی زانكۆی كۆییه‌ی كردوو ، خه‌لاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرا
2- به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌ڕیز ، مكرم رشید تاله‌بانی خه‌ڵاته‌كه‌ درا به یاساناس دكتۆر نووری تاله‌بانی برای مكرم ڕشید تاله‌بانی .


Comments