FEDU EVENTS‎ > ‎

زانيارى دەربارەى وەرگرتنى خوێندكارانى پۆلى دوازدە لە زانكۆى كۆيە

posted 1 Sep 2018, 16:26 by Muhammed Seyidgul
دواين زانيارى دەربارەى وەرگرتنى خوێندكارانى پۆلى دوازدە لەزانكۆى كۆيە 
بەمەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ دەرچوانى پۆلى دوازدەى ئامادەيى لە زانكۆ ، وە ئەو گۆڕان كاريانەى كراوە لە سيستەمەكان يان شێوازەكانى وەرگرتنى خوێندكاران ، هەندێك زانيارى لەلايەن بەڕێز ( ى . پ . د. شوان عمر ) بەرپرسى تۆمارى گشتى زانكۆى كۆيە بلاو دەكەينەوە ، بەو هيوايەى كە ئەم روونكردنەوانەى بەرێزيان هۆكاربێت بۆ وەلآمى ئەو پرسياريارانەى لاى خوێندكارانى دەرچووى پۆلى دووازدە دروست بووە . 
بەرێز دكتۆر شوان وتى " وەك ئاگادارن ساڵى رابردوو خوێندكاران بە چوار سيستمى جياوازو لە چوار كاتى جياواز وەردەگيران ، ئەوانيش سيستەمەكانى ( زانكۆلاين _ راستەوخۆ _ پاڕالێڵ _ ئێواران ) بوون 
بۆ ئەمساڵ هەرچوار سيستەمەكە پەيرەو دەكرێت ، بەلام لە يەك كاتو لەيەك شوێن و لەيەك فۆڕم دا 
سيستمى زانكۆلاين هەروەك خۆى ماوەتەوەو ، بەهەمان بەشەكانى جاران ، بەلام لەفۆرمێك دا كە بەشەكانى ترى راستەو خۆو پارالێڵ و ئێوارانيشى تێدا پر دەكرێتەوە . 
سيستەمى راستەو خۆلەزانكۆمان وەك ساڵى رابردوو دوازدە بەش لەخۆ دەگرێت سەرجەم بەشەكانى فاكەڵتى پەروەردەو ( بەشى ماتماتيك و بەشى فيزيا ) لە فاكەڵتى زانست و تەندروستى و ( بەشى ژمێريارى و بەشى كارگێڕى ) لەفاكەلتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەلآيەتيەكان دەگرێتەوە . لەسيستەمى راستەوخۆدا گۆرانكارى لە پێوەرەكانى وەرگرتن كراوە تيايدا پەيرەوى سيستەمى كريديت دەكرێت . 
ساڵى رابردوو خوێندكار دەهات لاى ئێمە لە زانكۆى كۆيە فۆرمى وەردەگرت و دواتر چاوپێكەوتنى لەگەڵ دەكراو كاتى تاقيكردنەوەى بۆ دادەندرا ، ئينجا نەتيجەكان بەئۆنلآين بۆ وەزارەت دەناردران و دواترلەسەر ئەم بنەمايە ناوى وەرگيراوەكان دەردەچوو. 
ئەمساڵ ئەم پرۆسەيە گۆرانى بەسەر داهاتووە ، شێوازى كريديت پەيڕەو دەكرێت ، تاقيكردنەوە نەماوە ، فۆرم لە زانكۆ پرناكرێتەوە ، ئەو خوێندكارەى كە فۆرمى زانكۆلاين پر دەكاتەوە هەر لەهەمان فۆرم دەتوانى فۆرمى كريديت راستەوخۆش پر بكاتەوە بەلام نابێت كۆنمرەى لە ٦٥ شەست و پێنج كەمتر بێت . 
جگە لە پەروەردەى ئێواران و پەروەردەى وەرزش ، كە فۆرم لاى ئێمە وەردەگرن ، بەشەكانى تر هيچيان فۆڕم لەلاى ئێمە پڕناكەنەوە . 
كريديت چۆنە ؟ 
دكتۆر شوان وتى " كريديت زياتر پشت بە نمرەى پۆلى دوازدەى خوێندكاران دەبەستێت ، لە سيستەمى كريديت ، كۆنمرەى پۆلى دوازدەى خوێندكار حەفتا ٧٠ نمرەى لەسەرە ، ٣٠ سي نمرەكەى تر بەپێى يەكە ( وحدات ) دابەش دەكرێتە سەر بابەتى ( دەرس ) ئەو بەشەى كە پێشكەشى ( تقديم ) ى كردووە لەگەڵ ئەو بابەتە نزيكانەى لە بابەتى پێشكەش كردنەكەيەوە نزيكن .
بۆنموونە خوێندكارێك لە بەشى ئينگليزى سيستمى راستەو خۆ پر دەكاتەوە ، ٧٠ نمرە لەسەر كۆنمرەى پۆلى دوازدەى ديارى دەكرێت ، ٢٠ بيست نمرە لەسەر نمرەى بابەتى ئينگليزى پۆلى شەشى ديارى دەكرێت و پێنج نمرە بۆدەرسى كوردى و پێنج نمرە بۆ دەرسى عەرەبى ، چونكە بەپێى سيستەمەكە ئەم دووبابەتە بەنزيك لە بابەتى ئينگليزى داندراون ، بەكۆكردنەوەى ئەو نمرانە خوێندكار دەچێتە پێشبڕكێى وەرگرتنەوە . بەهەمان شێوەش ئەگەر خوێندكارێك لە بەشى كوردى تەقديم بكات ، ٧٠ نمرە لەسەر كۆنمرەى پۆلى دوازدەو ٢٠ بيست نمرە بۆ بابەتى كوردى و پێنج نمرە بۆ هەريەك لەبابەتەكانى عەرەبى و ئينگليزى ديارى دەكرێت . 
سەبارەت بە پێشكەش كردن دكتۆر شوان وتى " دواى ئەوەى لەلايەن وەزارەتى خوێندنى بالآوە ڕادەگەيەنرێت كە سيستەمى پێشكەش كردن كراوەيە . 
خوێندكارلە ڕێگاى يوزەر نەيم و پاسۆردەكەيەوە داخڵ دەبێت . ساڵى پار هەر خوێندكارێك بۆى هەبوو٥٠ پەنجا ( ئيختيار) هەڵبژاردن بۆ زانكۆلاين پڕ بكاتەوە ، بۆ ئەمساڵ پەنجا ( ئيختيار) هەڵبژاردن ديارى كراوە بۆ هەرچوار سيستەمەكە ، خوێندكار بە ئارەزووى خۆى دەتوانێت ‘ پێشكەش كردنى يەكەمى زانكۆلاين بێت ، هى دووەمى راستەوخۆ ( كريديت ) بێت پێشكەش كردنى سێيەمى پارالێڵ بێت هى چوارەمى ئێواران بێت . 
دەربارەى ئەو گۆرانكاريانەى لە سيستمى پارا لێڵ كراوە " بەرێوەبەرى تۆمارى گشتى زانكۆى كۆيە وتى " لە سيستەمى پارا لێڵ ڕێژەى وەرگرتن زيادى كردووە . ساڵى پار بۆ هەر بەشێك ڕێژەى وەرگرتن لە ٢٥% سەدا بيست و پێنج زياتر نەبوو . بەلآم بۆ ئەم ساڵ ڕێژەى وەرگرتن زيادى كردووە ، بۆ كۆلێژى پزيشكى ٣٠% لەسەدا سي كورسيەكان دەدرێت بە پارالێڵ ، بۆ كۆلێژەكانى ئەندازيارى و ياسا ٣٥% لە سەدا سيوپێنجى كورسيەكانيان پێدەدرێت . بۆ هەموو بەشەكانى تر ٤٠% لەسەدا چل بۆ پارالێل ديارى كراوە . نمرەكانيش هەربەم شێوازەيە ، بۆ پارالێڵى پزيشكى ٣٠ نمرە دەدرێت هەروەك چۆن ٣٠% كوريەكانيشيان بۆ داندراوە ، بۆ ئەندازيارى و ياسا ٣٥ سيوپێنج نمرە دەدرێت و ٣٥% لەسەدا سيوپێنجى كورسيەكانيشيان بۆ داندراوە ، بە هەمان شێوە بۆ بەشەكانى تريش ٤٠ چل نمرە دەدرێت هەروەك چۆن ٤٠% لەسەدا چلى كورسيەكانيان بۆتەرخانكراوە . واتا كە دەڵێين ڕێژەى ٣٠% لەسەدا سى كورسيەكان تەرخانكراوە واتا ئەگەر ١٠٠ سەد خوێندكار لە كۆلێژى پزيشكى وەربگيرێت ئەوا ٣٠ سى خوێندكاريشى بە پارالێڵ بۆ زياد دەكرێت و دەبێتە ١٣٠ سەدوو سى خوێندكار، بە هەمان شێوەش بۆ بەشەكانى تر . 
لەكۆتاييدا دكتۆر شوان ئاماژەى بۆئەوە كرد كە لەزانكۆمان مەڵبەندى ڕاوێژكارى هەيە ، هەركاتێك سيستەمەكە راگەيەندرا ، هەر خوێندكارێك نەيزانى يان شارەزايى نەبوو ، دەتوانێت سەردانمان بكات ، ئێمە هەم 
بۆى پڕ دەكەينەوە و هەم ڕێنوێنى دەكەين
 .
Comments