FEDU EVENTS‎ > ‎

زانكۆى كۆيە يەكەمە

posted 29 Jul 2017, 23:40 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
زانكۆى كۆيە يەكەمە!

لە دوايين ڕێزبەندى زانكۆكانى جيهان، زانكۆى كۆيە لە هەرێمى كوردستان لە پلەى يەكەم مايەوە

لە دوايين ڕێزبەندى زانكۆكانى جيهان كە لە لايەن دامەزراوەى وێبۆمێتريكس ئەنجامدراوە و دوێنێ هەينى ٢٠١٧/٧/٢٨ ڤێڕژنى دووەمى ساڵى ٢٠١٧ بڵاوكرايەوە، زانكۆى كۆيە لە پلەى يەكەم مايەوە لە نێو زانكۆكانى هەرێمى كوردستان. هاوكات لە پلەى حەوتەمى زانكۆكانى عێراق دێت.

بۆ بينينى ئەنجامەكان كليك لەم لينكە بكە.

http://sites.koyauniversity.org/dqa/webometrics

بۆ زانيارى زياتر بنەماكانى ئەم ڕێزبەنديە كە لە لايەن دامەزراوەكەوە پشتى پێدەبەسترێت، كليك لەم لينكە بكە:

http://pressroom.koyauniversity.org/nucenamekan/y002/issue-15/news-01

ئەمە ئەنجامێكى مەزنە و بەهۆيەوە سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى ئاڕاستەى مامۆستايان و خوێندكاران و فەرمانبەرانى زانكۆمان دەكات و ڕايدەگەيەنێت بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ بەديهێنانى دروشمى سەرەكى زانكۆى كۆيە كە بريتييە لە ئاييندەيەكى ڕۆشنتر.

دووبارە پيرۆزە

Comments