FEDU EVENTS‎ > ‎

زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتنى لەگەڵ چوار زانكۆى وڵاتى توركيا واژۆ كرد

posted 20 May 2017, 02:33 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
زانكۆى یوزنجویل لە شارى وان لە رۆژانى ١٧-١٩ى ئايارى٢٠١٧ سيمپۆزيۆمێكى زانستيى فراوانى ڕێكخست تايبەت بە پەرەپێدانى پەيوەندى نێوان زانكۆكانى كوردستان و توركيا، لەو سيمپۆزيۆمەدا پازدە زانكۆ و پەيمانگاى هەرێمى كوردستان بەشداريان تێدا كرد.

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لەو سيمپۆزيۆمەدا.

ئەمە بووە دەرفەتێكى گرنگ كە زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ چوار زانكۆى وڵاتى توركيا واژۆ بكات.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە ڕايگەياند " لە ميانەى سيمپۆزيۆمەكەدا توانيمان لەگەڵ هەريەك لە زانكۆكانى یوزنجویل، سيرت، فورات، بينگۆڵ ياداشتنامەى لێكگەيشتن واژۆ بكەين"

گرنگى ئەم ياداشتنامانە بريتى يە لە هەماهەنگى ئەكاديمى نێوان زانكۆكان و ڕێكخستنى چالاكى ئەكاديمى هاوبەش.

ڕێزبەندى وێنەكان :

سەرۆكى زانكۆى كۆيە و سەرۆكى زانكۆى یوزنجویل 
سەرۆكى زانكۆى كۆيە و سەرۆكى زانكۆى بينگۆل
سەرۆكى زانكۆى كۆيە و سەرۆكى زانكۆى فورات
سەرۆكى زانكۆى كۆيە و سەرۆكى زانكۆى سيرت

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

Comments