FEDU EVENTS‎ > ‎

زانكۆى كۆيە فۆرمى خوێندنى پارالێل و ئێواران دابەش دەكات

posted 6 Nov 2018, 01:42 by Q.A Muhammed Seyidgul
زانكۆى كۆيە دەرفەت دەدات بە خوێندكاران بۆ ئەوەى لەبەشەكانى زانكۆدا درێژە بە خوێندن بە شێوەى پارالێل و خوێندنى ئێواران، ئەمەى خوارەوە ڕێنماييەكانە:
١- گشت بەشەكانى زانكۆى كۆيە جگە لە پزيشكى گشتى فۆرمى پارالێلى دابەش دەكرێت.
٢- فۆرمى بەشەكانى ئينگليزى و كارگێرى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان دابەش دەكرێت (ئێواران).
٣- فۆرمى گشت بەشەكانى پەروەردەى بنەرەتى ئێواران دابەش دەكرێت (ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستى گشتى، كۆمەڵايەتى، وەرزش، بيركارى).
٤- دواكات بۆ وەرگرتنى فۆرم و گەراندنەوەى ڕێكەوتى ٢٠١٨/١١/٧يە.
٥- تەنها دەرچووانی ئەمساڵ و ئەو كەسانە دەتوانن فۆرمى پارالێڵ وەربگرن كە تا پێنج ساڵ بەسەر بڕوانامەى پۆلى دوازدەيان تێپەڕ بووبێـت.
٦- بۆ خوێندنى ئێواران ڕەچاوى تەمەن ناكرێت، واتە هەموو تەمەنێك دەتوانێت فۆرمى ئێواران وەربگرێت.
٧- پێويستە خوێندكار نمرەكەى لە ٦٠ كەمتر نەبێـت.
٨- لە ٢٠١٨/١٠/٣٠ وە لە تۆمارى زانكۆى كۆيە فۆرم دابەش دەكرێت.
Comments