FEDU EVENTS‎ > ‎

ئەنجومەنى فاكەلتى پەروەردە يەكەم كۆبونەوەى خۆى ئەنجام دا

posted 19 Sep 2019, 13:37 by FEDU Q.A   [ updated 19 Sep 2019, 13:50 ]
ئەنجومەنى فاكەلتى پەروەردە لە رۆژى پێنچ شەممە  رێكەوتى ٥/٩/٢٠١٩ یەكەمین كۆبونەوەى ئاسایى خۆیى بۆ سالى نوێ خوێندنى ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەسەرۆكایەتى بەرێز  پ.ی.د باوەدین كریم ڕاگرى فاكەڵتى (سەرۆكى ئەنجومەن) بە ئامادەبوونى گشت ئەندامانى ئەنجومەن .
سەرەراى پیرۆزباى ساڵى نوێى خوێندن لە كۆبونەوەكە دا باسى چەند بابەتێك كراو بڕیارى پێویستیان لەسەرى درا.

گەڕانەوەى دەسەلاتى ئەنجومەن .
تۆماركردنى ناوى نەهاتووەكان لە بەروارى ١٥/٩/٢٠١٩.
مامۆستایان وانەى زيادە نەلێنەوەى تاوەكو مامۆستایەكى تر لێى سوودمەند بێت.
بریار درا بە دروستكردنەوەى لێژنەكان بۆ سالى نوێى خوێندن.
سەرۆك بەشەكان راسپێردران كە هەر لە ئێستاوە پلانى ساڵیانە بۆ ئەنجامدانى سەرەدانى زانستى دابرێژن.
داوا كرا بەشەكان پلانى وۆرك شۆپەكان دابنێن.

سەرۆكى ئەنجومەن هیواى خواست كە ئەم ساڵ ساڵێكى پڕ كۆشش بێت وە بەهاوكارى هەموو لایەك سالێكى سەركەوتوو بەرێوەبەرن.


Comments