FEDU EVENTS‎ > ‎

وۆركشۆپی جیۆپۆلەتیكی شاری #عەفرین بەڕێوە چوو

posted 2 Feb 2018, 08:51 by Muhammed Seyidgul   [ updated 2 Feb 2018, 08:52 ]
لە ژێر درووشمی (عەفری ، قەڵای بەرخودان) ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٨/٢/١ كاتژمێر ١٠ى بەيانى، بەشى جوگرافيا بە هاوكارى سەرۆكايەتى زانكۆ، وۆركشۆپێكى ئەنجامدا لە بارەى جيۆپۆلەتيكى شارى عەفرينى ڕۆژئاواى كوردستان 
تەوەرەكانی وۆركشۆپەكە لەلایەن بەڕێزان:  
پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى، گرنگی تێڕامان و ئاخاوتن لە بابەتی #عەفرین  
پ.ى.د.سەربەست نەبى  دووراییە جیوسیاسییەكانی شەڕی #عەفرین 
  م.دلێرعەزيز ڕەهەندە جیۆپۆلەتیكییەكانی #عەفرین 
وۆركشۆپەكە  لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرى فەكەڵتى پەروەردە و ژماريەك لە مامۆستايان و خوێندكارانى زانكۆمان بەرێوەچوو.

Comments