FEDU EVENTS‎ > ‎

وۆركشۆپى بەشى جوگرافيا بەڕێوەچوو

posted 15 Dec 2017, 13:13 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
بە ئامادەبوونى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ كۆيە پ.ى.د. ولى حمد و ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە پ.ى.د. باوەدين كريم  و ژمارەيەكى يەكجارزۆرى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە ڕۆژى پێنجشەممە (١٤/١٢/٢٠١٧) لە هۆڵى مامۆستا تاهير لە فاكەڵتى پەروەردە وۆركشۆپێك لە ژێر ناونيشان  (ئاڵنگاريەكانى گرفتى زۆر بوونى دانيشتوان - هەرێمى كوردستان بە نموونە) بەڕێوەچوو. ۆوركشۆپەكە بە سەرپەرشتى سەرۆك و مامۆستايانى بەشى جوگرافيا و ئامادەيوونى هەريەك لە پ.د.خليل اسماعيل - زانكۆى سلێمانى و د. پشتيوان شفيق احمد لە زانكۆى ڕاپەڕينەوە ئەنجامدرا.
لە وۆركشۆپەكەدا پێنج بابەت باسكرا كە دابەشكرابوو بە سەر دوو پانێلدا.
پانێلى يەكەم:كۆڕگێر  پ.ى.د. احمد جليل اسماعيل
پ.د. خليل اسماعيل: (ئاراستەكانى گەشەى دانيشتوان لە هەرێمى كوردستان لە نێوان لۆجيك ويستدا)
د. پشتيوان شفيق احمد: (گەشەى شارنيشينى و كاريگەرى لەسەر گۆڕانكارى پێكهاتەى ئابوورى دانيشتوانى پارێزگاى سلێمانى)

پانێلى دووەم: كۆڕگێر پ.ى.د. لقمان وسو عمر
د. پێشڕەو صمد : (المشكلات الناجمة عن التغير في النمو والتوزيع السكاني في محافظة اربيل)
د.هيوا امين جلال: ( سياسەتى دانيشتوان لە عێراق و هەرێمى كوردستان)
د. محمد ناصر: (گرفتە پەروەردييەكانى زۆربونى ژمارەى دانيشتوان)

لە كۆتايى ۆوركشۆپەكە بڕوانامە ڕێزلێنان و بڕوانامەى بەشداردوون درا بە پێشكەشكاران.
وێنەكان : كاردۆ محەمەد
 
 
Comments