FEDU EVENTS‎ > ‎

وەفدێكى زانكۆى كۆيە لە وڵاتى ئەمريكايە

posted 3 Mar 2017, 05:31 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
وەفدێكى زانكۆى كۆيە كە پێكهاتووە لە بەرێزان سەرۆكى زانكۆى كۆيە و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى لە وڵاتى  ئەمريكايە بە مەبەستى ئەنجامدانى ژمارەيەك ديدار و كۆبوونەوە لەگەڵ چەند دامەزراوەيەكى ئەكاديمى ئەو وڵاتە.

گفتوگۆكردن دەربارەى پرۆژەى هاوبەش

شاندەكەى زانكۆى كۆيە كۆتاييەكانى مانگى شوبات گەيشتە وڵاتى ئەمريكا. ئەم شاندە كە پێكهاتووە لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى لە يەكەم چالاكياندا ڕۆژى ٢٠١٧/٢/٢٧ سەردانى زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيان كرد.

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ دەلێت "هەر هەمان ڕۆژ سەردانى تاقيگەكانى ئەندازيارى  كيميا و بايۆكيميامان كرد و لەگەڵ بەڕێز پرۆفيسۆر د.مثنى الدهان سەرۆكى بەشەكە تاوتوێى قۆناغى كۆتايى پرۆژەى توێژينەوەى هاوبەش كرا لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا"

ڕۆژى ٢٠١٧/٢/٢٨ كاتژمێر دەى بەيانى وەفدى زانكۆى كۆيە گەيشتنە سەرۆكايەتى زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا، لە لايەن سەرۆكايەتى زانكۆى ناوبراو پێشوازيەكى گەرم لە زانكۆى كۆيە كرا.

واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن

لەو دانيشتنەدا گفتوگۆ كرا دەربارەى واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لە نێوان هەردوو زانكۆدا (MoU)، دواى ئەم گفتوگۆيە ياداشتەكە واژۆكرا.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێت " ياداشتەكە واژۆكرا بە ئامادەبوونى هەريەك لە بەڕێزان پرۆفيسۆر د.مثنى الدهان و ويڵيەم ئيليەت بەڕێوەبەرى كاروبارى ڕۆشنبيرى و نێودەوڵەتى، هەروەها بەرێز ڕۆبێرت مۆرگان بەڕێوەبەرى بەرنامەكان لە بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى ڕۆشنبيرى و نێودەوڵەتى "

هەروەها سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەلێت " بە واژۆكردنى ئەم ياداشتە، زانكۆى كۆيە لەگەڵ دووەمين زانكۆى ئەمريكا ياداشتنامەى لێكگەيشتنى واژۆكردووە و دەتوانن پرۆژە و كارى هاوبەشى ئەكاديمى ئەنجام بدەن"

هەرهەمان ڕۆژ وەفدەكەى زانكۆى كۆيە، وەك ڕۆژێكى پڕچالاكى ديدارێكى يەك كاتژمێرى لەگەڵ بەڕێز پرۆفيسۆر Joseph D.Smith ئەنجامدا.

يەكێك لە قسەكەرەكانى كۆنفرانسى نەوت و گاز، پرۆفيسۆرێكى زانكۆى ميزۆريە

بەڕێز پرۆفيسۆرJoseph D.Smith پسپۆرە لە ئەندازيارى كيمياوى و يەكێكە لە قسەكەرەكانى كۆنفرانسى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز: هەرێمى كوردستان وەك نموونە كە لەلايەن فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست تەكنۆلۆژيا لە ناوەڕاستى مانگى چوار ئەنجام دەدرێت. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

پرۆفيسۆرSmith شارەزاييەكى زۆرى لە نەوت و گاز هەيە و لە چين و پاكستانيش پرۆژە و كارى لەو شێوەيەى هەبووە. 

هەر لەو ديدارەدا چەند بيرۆكە و خاڵى گرنگ باسكران بۆ ئەنجامدانى كارى هاوبەش لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا، وە بە تايبەت لە نێوان هەردوو بەشى ئەندازيارى كيمياوى.

پەيوەنديدار بەم بابەتە ڕۆژى ٢٠١٦/١١/٢٠ بەڕێز پرۆفيسۆر د.مثنى الدهان سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد و ژمارەيەك سمينارى بۆ ستافى ئەكاديمى و خوێندكارانى فەكەڵتى ئەندازيارى پێشكەشكرد. ئەم سەردان و پەيوەنديانەى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا لە چوارچێوەى پرۆژەيەكى ڕێكخراوى ئايرێكسە كە زانكۆى كۆيە بەدەستى هێنا.

لەم بارەيەوە نووچەيەكى تايبەت بخوێنەوە، كليك لێرە بكە.


ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

Comments