به‌شی مێژوو له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده سمینارێكی بۆ خاتوو سینه‌م خان مير جەلادەت به‌درخان به‌ناونیشانی: "ڕۆڵی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان له‌مێژووی كورددا" له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ رێكخست. سمیناره‌كه دواى وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. بەڕێز د. ئەحمەد محمدئەمين قادر سەرۆكى بەشى مێژوو گوتارى بەخێرهاتنى پێشكشەكرد. پاشان بەڕێوەبەرى دانيشتنەكە بەڕێز پ.ى.د. مەهدى سليڤانى، بانگهێشتى خاتوو سينەمى بۆ سەر سەكۆ كرد و دەستيان كرد بە گفتوگۆ. سینه‌م خان به‌درخان، باسی مێژووی كورد و ڕۆڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و باسی ژیانی بنه‌ماڵه و باسی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كوردستانی باشور كه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كرد وەڵامى پرسيارى مامۆستا و خوێ،دكارەكانى دايەوە. لە كۆتايى سيمينارەكە بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە پ.د. وەلى مەحموود حەمەد مەدالياى رێزلێنانى زانكۆى كۆيەى بەخشييە خاتوو سينەم. دواتر بەڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كار‌و باری خوێندكاران د. قارەمان نادر خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بەخشييەى بەڕێزيان. سيمينارەكە بە گرتنى وێنە و جۆش و خرۆشى خوێندكاران كۆتايى هات. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
FEDU EVENTS >