FEDU EVENTS‎ > ‎

سيمينارێك لە بارەى سیستەمی بەڕێوەبردنی بابەتەکان- Modules Management System بەڕێوەدەچێت

posted 18 Feb 2021, 13:54 by Muhammed Seyidgul   [ updated 28 Feb 2021, 12:14 ]
بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فاكەڵتيى پەروەردە م.ى. محمد سەيدگوڵ، رۆژى سێشەممە رێككەوتى ٢٣/٢/٢٠٢١ هەلدەستێت بە ئەنجامدانى سيمينارێك بە ناونيشان "سیستەمی بەڕێوەبردنی بابەتەکان- Modules Management System " كە تێيدا باسى چۆنێتى دانانى موديولى بابەتەكان لە سمستەرى دووەم و هەنگاوەكانى بۆ مامۆستايان شيدەكاتەوە.
سەرجەم مامۆستايانى فاكەلتيى پەروەردە بانگهێشتكراون بۆ ئەم سيمينارە و ئەگەر بكرێت ئينترەنێت و لاپتۆپيان پێبێت باشتر دەبێت بۆ ئەوەى هەنگاوەكان بە كردارى ئەنجامبدەن.
جێگەى باسە سیستەمی بەڕێوەبردنی بابەتەکان- Modules Management System كە زانكۆى كۆيە لە ساڵە خوێندنى ٢٠٢٠-٢٠٢١ پەيرەوى كردووە بۆ تۆماركردنى بابەتەكان و ئەنجامدانى فيدباك لەلايەن خوێندكارانەوە ئێستا دەرگاى تۆماركردنى مۆديۆلەكانى سميستەرى واڵايە. ئەوەى تێبينى كرا كە ژمارەيەك زۆرى مامۆستايانى فاكەڵتى پەروەردە لە سمستەرى يەكەمدا كێشەيان لەگەڵ چۆنێتى تۆماركردنى مۆديولەكان هەبوو و لە ئەنجامدا بێبەش بوون لە فيدباكى خوێندكاران. لەم سيمينارەدا باسى چۆنێتى دانانى مۆديۆل و هەنگاوەكانى تۆماركردنى لە سمستەرى دووەم دەكەين.

Comments