FEDU EVENTS‎ > ‎

سێ يەكەمەكەى بەشى مێژوو خەلات كران

posted 17 Nov 2019, 22:45 by FEDU Q.A   [ updated 17 Nov 2019, 22:57 ]
ڕۆژى چوارشەممە بەروارى ١٣/١١/٢٠١٩ لە هۆڵى م. تاهير بەكر فاكەڵتى پەروەردە ، سەرۆكاييەتى بەشى مێژوو هەرسێ خوێندكارى (يەكەم و دووەم و سێيەم )ى بەشەكەى لە هەر چوار قۆناغى بەشەكە لە ساڵى خوێندنى ڕابردوو خەڵاتكرد
بەرێزان د.حيدر لەشكرى ياريدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بە نوێنەراييەتى سەرۆكايەتى زانكۆ و بەرێز د.باوەدين كەريم مولود ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە بەرێز د.سەفين جەلال ،سەرجەم مامۆستايان و خوێندكارانى بەشى مێژوو ئامادەى مەراسيمەكە بوون.  
لە نێو چەپڵە رێزانى ئامادەبووان خەڵات بەسەر يەكەمەكان دابەشكرا. 
ئامانج لەم مەراسيمە  دروست كردنى گيانى كێبركێيە لە نێوان خوێندكارەكان بۆ هەوەلدانى زياتر بەەست هێنانى پڵەى باشتر.



Comments