FEDU EVENTS‎ > ‎

سەرۆكى زانكۆ هۆڵەكانى تاقيكردنەوەى خوێندنى باڵاى بەسەركردەوە

posted 16 Feb 2021, 12:11 by Muhammed Seyidgul   [ updated 28 Feb 2021, 12:16 ]
ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە پ.د. ولي حمد محمود، بە مەبەستى بەسەركردنەوەى هۆڵەكانى تاقيكردنەوەكانى خوێندنى باڵا سەردانى فاكەڵتيى پەروەردەى كرد. بەڕێز پ.ى.د. هيوا ئەمين جەلال سەرۆكى ليژنەى تاقيكردنەوەكانى خوێندنى باڵا لە فاكەڵتى پەروەردە ياوەرى بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كرد لە كاتى بەسەركردنەوەى هەڵەكانى تاقيكردنەوە.
سەرۆكى زانكۆ، لە كاتى سەردانەكەيدا زانيارى لەسەر چۆنێتى بەڕێوەچوونى پرۆسەكەى لە ئەندامانى ليژنەى تاقيكردنەوەكان و خوێندكاران پرسى. 
رۆژى دووشەممە ١٥ى شوباتى ٢٠٢١ تاقيكردنەوەكانى سميستەرى يەكەمى خوێندكارانى خوێندنى باڵا دبلۆم، ماستەر و دكتۆرا دەستيپێكرد. 

Comments