FEDU EVENTS‎ > ‎

سمينارێك لەبارەى چۆنێتى بەكارهێنانى گووگڵ سلايد پێشكەشكرا

posted 28 Feb 2017, 12:39 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
سيمينارێك بە ناونيشانى (Haw to use google slides) واتە (چۆنێتى بەكارهێنانى گووگڵ سلايد) بۆ مامۆستايانى فەكەڵتى پەروەردە پێشكەشكرا.

لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فەكەڵتى پەروەردە رۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٢/٢٧ بۆ ماوەى كاتژمێر و نيوێك بەرێز م.ى.محەمەد سەيد گوڵ بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى پەروەردە سمينارێكى بۆ مامۆستايانى فەكەڵتيەكە لەبارەى چۆنێتى بەكارهێنانى گووگڵ سلايد پێشكەشكرد.

 ئەم سمينارە لە ميانەى سيمينارە بەردەوامەكانى نوسينگەى دڵنيايى جۆرى فاكەڵتى پەروەردەبوو.  باس لە هەنگاوەكانى زانكۆى كۆيە بۆ بە ئەليكترونى كردنى سيستەمى دڵنيايى جۆرى و ئامانجەكانى بەكارهێنانى گووگل سلايد لە كاتى دانان و پێشكەشكردنى سيمينار و ۆورك شۆپەكان. زانيارى سەبارەت بە گۆڤارى سيمينارەكانى زانكۆى كۆيە كە مامۆستا (كارۆلينا ) سەرپەرشتيارى دەكات و چيتر هەموو سيمينارێك كە پێشكەش دەكرێت لە زانكۆ ڕاستەوخۆ لە وێب سايتى جيهانى گووگلدا بڵاو دەبێتەوە و بەردەستە بۆ هەموو ئەكاديمييەك."

هەروەها لە سيمينارەكەدا  هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ مامۆستايان چۆنێتى بەكارهێنانى ئەو سيستەمەمان خستە ڕوو و وەڵامى پرسيار و تێبينييەكانمان دايەوە.


Comments