FEDU EVENTS‎ > ‎

سكوڵى پەروەردەى وەرزش لە زانكۆى كۆيە دەست دەكات بە دابەشكردنى فۆرمى وەرگرتنى خوێندكاران بۆساڵى خوێندنى (٢٠١٨- ٢٠١٩)

posted 1 Sep 2018, 16:41 by Muhammed Seyidgul
لە ڕێكەوتى ٢٠١٨/٨/٦ تاوەكو ٢٠١٨/٩/١ بەو مەرجانەى خوارەوە .

مەرجەكان : 
١- خوێندكار دەبيێت دەرچووى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) (٢٠١٧-٢٠١٨) بێت بە مەرجێك لە هيچ شوێنێك وەرنەگيرابێت وە نوسراوى فەرمى قوتابخانەى بيسەلمێنێت .
٢- خوێندكار دەبێت تەمەنى لە ٢٥ ساڵ زياتر نەبێت واتە لەدايك بووى (١٩٩٣) بێت. 
٣- خوێندكار دەبێت لەكاتى وەرگرتنى فۆرم ناسنامەى پۆلى دوانزەمى پێ بێت لەگەڵ وێنەيەكى گەورە وەك وێنەى پاسپۆرت .
٤- ئەنجامى تاقيكردنەوەكانى پێ بێت وە كۆنمرەى لە ٦٠% كەمتر نەبێت واتە (٤٢٠) .
٥- فۆرم تەنها بۆ خوێندكارانى دەرچووى زانستى و وێژەيى دەبێت.
٦- مەرجى وەرگرتن دەرچوونە لە تاقيكردنەوەى جەستەيى٤٠% وە كۆنمرەى پۆلى دوانزە ٦٠% دەبێت .

٧- خوێندكار دەبێ دەرچووى سنورى هەرێم يان ناوچە كوردستانيەكانى دەرەوەى هەرێم بێت بە مەرجێك تاقيكردنەوەكان بە سيستەمى هەرێمى كوردستان بێت .

٨- دەبێ خوێندكار لە پشكنينى پزيشكى تەندروستى گشتى دەرچوو بێت .

٩- لەكاتى وەرگرتنى فۆرم دەبێت خوێندكار ناسنامەى بارى شارستانى پێ بێت .
١٠- چاوپێكەوتن و تاقيكردنەوەى پراكتيكى لە هەمان ڕۆژ دەبێت لە بەروارى ٢٠١٨/٩/١٠ كاتژمێر (٣٠ : ٨) 
بەيانى .

ڕێنمايى وەرگرتنى خوێندكارانى پاڵەوان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨ – ٢٠١٩)

تايبەت بە خوێندكارانى پۆلى دوازدەى ئامادەيى (وێژەيى و زانستى)

١- خوێندكار دەبێت دەرچووى پۆلى دوازدەى وێژەيى يان زانستى بێت بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧ – ٢٠١٨) كۆنمرەى لە (%٥٥) كەمتر نەبێت .
٢- خوێندكار نابێت تەمەنى لە ٣٠ ساڵ زياتر بێت .
٣- خوێندكار دەبێت لە پسپۆريەكەى خۆى پلەى يەكەم تا سێيەمى بەدەست هێنابێت لەسەر ئاستى عێراق يان هەرێم بۆ يارى تاكى يان كۆمەڵەكان بەمەرجێك (٥) پێنج ساڵ بەسەر ئەم پاڵەوانيەتيەدا تێنەپەريبێت .
٤- خوێندكار دەبێت پلەى يەكەم تا سێيەمى بەدەست هێنابێت لەسەر ئاستى پەروەردەكانى هەرێم يان پارێزگاكان لە يارييە تاكيەكان يان كۆمەڵەكان بەمەرجێك (٥) پێنج ساڵ بەسەر ئەم پاڵەوانيەتيەدا تێنەپەريبێت .
٥- خوێندكار دەبێت دەرچووى هەمان ساڵ يان ساڵى پێشتربێت بەمەرجێك لە هيچ زانكۆ و پەيمانگايەكى حكومى و ئەهليەكان وەرنەگيرابێت .
٦- پێويستە پاڵەوان دۆكۆمێنت بهێنێت لەلايەن (لێژنەى ئۆلۆمپى كوردستان) يان (بەرێوەبەرايەتى چالاكى وەرزشى لە وەزارەتى پەروەردە) يان (بەرێوەبەرايەتى وەرزش و لاوان لە وەزارەتى رۆشنبيرى و لاوان) .

ڕێنمايى تايبەت بە خوێندكارانى پەيمانگايى وەرزشى
١-كۆنمرەى خوێندكارانى يەكەم و دووەم و سێيەم نابێت كەمتر بێت لە (%٧٥) .
٢- تەمەنى نابێت لە (٣٠) ساڵ زياتر بێت .
٣- دەرچووانى پەيمانگايى وەرزشى دەبێت كۆنمرەيان لە (%٦٠) زياتر بێت بەمەرجێك دۆكۆمينت بهێنێت لە لايەن لايەنى پەيوەنديدار واتە لەسەر ئاستى عێراق يان كوردستان پلەى يەكەم تا سێيەمى بەدەست هێنابێت .
ڕێنمايى تايبەت بە دەرچووانى خوێندنى (پيشەيى و بازرگانى و كشتوكاڵ و پيشەسازى و گەشت و گوزار) دەتوانن داواكارى پێشكەش بكەن بەمەرجێك كۆنمرەيان لە (%٦٥) كەمتر نەبێت و پێويستە دۆكۆمينت بهێنێت لەلايەن (لێژنەى ئۆلۆمپى كوردستان) يان (بەرێوەبەرايەتى چالاكى وەرزشى لە وەزارەتى پەروەردە) يان (بەرێوەبەرايەتى وەرزش و لاوان لە وەزارەتى رۆشنبيرى و لاوان) .

سكوڵى پەروەردەى وەرزش

Comments