FEDU EVENTS‎ > ‎

شاندێكى زانكۆى يەريڤان سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

posted 24 Jul 2017, 07:32 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji

شاندێكى زانكۆى يەريڤان سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

شاندێکی زانکۆی یەریڤان ( Yerevan State University) بە سەرۆکایەتی دکتۆر ڤاهرام پێتڕۆسیان (Vahram Petrosyan) لێپرسراوی پەیوەندیە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی یەریڤانی دەوڵەتی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد و لەلایەن بەڕێز د. وەلی سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ئەنجومەن و پەیوەندیەکانی زانکۆوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

ئامانجی شاندەکە دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی و دەوڵەمەندکردنی توێژینەوەیەک بوو بەناوی ( کورد و کوردستان لە سەرچاوە مێژووییەکانی ئەرمینیا).

سێ شەممە ٢٠١٧/٧/١٨
سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە
وێنە: محەمەد مەغديد


Comments