FEDU EVENTS‎ > ‎

شاندێكى زانكۆى فيردەوسى مەشهەد سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

posted 24 Jul 2017, 07:30 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji

شاندێكى زانكۆى فيردەوسى مەشهەد سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

شاندەکەى زانکۆی فردەوسی مەشهەد پێكهاتبوون لە بەرێزان د.کافی سەرۆکی زانکۆى فيردەوسى مەشهەد و د.هاشمی جێگری سەرۆکی زانکۆ و د.قبول بەڕێوەبەری سەنتەری فێرکردنی زمانی فارسی، هەروەها بەڕێز حسێن ئستیری بەڕێوەبەری بەشی فەرهەنگی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر.

وەفدەكە لە لايەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەن و پەیوەندیەکان پێشوازیان لێ کرا.

وەفدەكە سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی فاکەڵتی زانست وتەندروستی و سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزيان كرد و توانا و ئيمكانياتى ئەو سەنتەرانەيان بينى.

سەردانەكە ژمارەيەك دەستكەوتى گرنگى هەبوو لەوانە :
ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش، ناردنی مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیەکانی زانست و ئەندازیاری، بۆ بینینی خولی ڕاهێنان. ناردنی تیمی تایبەت بۆ چاکردنەوەی ئامێرە لەکارکەوتووەکانی زانکۆ، چاپکردنی کتێب بەهاوبەشی هەروەها چەندانى دەستكەوتى تر.

يەك شەممە ٢٠١٧/٧/٢٣
وێنەكان : كاردۆ محەمەد


Comments