شاندێكى رەوتى حيكمەى نيشتيمانى بە سەرۆكايەتى بەڕێز كاروان بابان سەردانى سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ تۆژينەوەيان كرد. هەر يەك لە د. هشيار زەكى بەڕێوەبەرى سەنتەرەكە و م. ى. محمد سيدگوڵ بەرزنجى ئەندامى سەنتەرەكە لە پێشوازى شاندى مێماندا بوون. لە ميانى كۆبوونەوەكەدا شاندى ميوان و سونتەرى مەلاى گەورە تاوتوێى چەندين تەوەرى هاوبەش كرا و بەو پێيەى كە رەوتى حيكمە گرنگى بە كاروباری ئافرەتان و گەنجان دەدات لە ڕێگای چەندین ئەكادیمیا و دامەزراوەی گشتیی مەعریفی، جەخت لە سەر كاری هاوبەش كرا لە رێگەى بەستنى كۆڕ و كۆبوونەوە و كۆنفڕانس و سیمینار بۆ وریابوونەوەی گەنجان و ئافرەتان لە داهاتودا. هاوكات شاندى مێوان ئامادەيى خۆيان نيشاندا لەسەر پتەوكردنى پەيوەندييەكان لەگەڵ سەنتەرى مەلاى گەورە و زانكۆى كۆيە فۆتۆ: هەندرێن هەژار ![]() ![]() ![]() ![]() |
FEDU EVENTS >