FEDU EVENTS‎ > ‎

پيرۆزبايى سەرۆكى زانكۆ كۆيە بە بۆنەى جەژنى نەورۆز

posted 20 Mar 2017, 11:31 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji

بەناوى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە تەواوى مامۆستايان و فەرمانبەران و خوێندكارانى زانكۆمان دەكەين، لەم بۆنە و يادانەى مانگى ئازار هيوادارين كەوا گەلەكەمان بە سەر و دڵى خۆش و تەندروستيەكى باشەوە بۆنە و يادەكان ئەنجام بدەن.

ئم مانگە هەم كارەسات، هەم دەستكەوتى زۆرى بۆ گەلەكەمان تێدا بووە، هيواخوازين كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە و دەستكەوتەكانيش دەستى پێوە بگيرێت و بچەسپێنرێت. لە خواى گەورە دەپاڕێينەوە كە لە دواى مانگى ئازار و هەر لەم ساڵدا گرفت و كێشە دارايى و سياسيەكانمان بەرەو چارەسەر بڕۆن.

داوا لە مامۆستايان و فەرمانبەرانى زانكۆشمان دەكەين كە با هەموومان بە يەكەوە هاوكار و دەست لە ناو دەست بين بۆ بەرەوپێش بردنى زياترى زانكۆى كۆيە. داواش لە خوێندكاران دەكەم كە هاوكارى زانكۆكەيان بكەن بۆ ئەوەى گرفت و قەيرانە داراييەكان نەبنە لەمپەرى پێشكەوتنەكانى زانكۆكەيان و ئەرك و كارەكانى سەر شانيان ياساييانە و زانستيانە ئەنجام بدەن.

دووبارە جەژنتان پيرۆز بێـت

پ.ى.د.وەلى مەحمود جەمەد
سەرۆكى زانكۆى كۆيە
 ٢٠١٧/٣/٢٠


Comments