FEDU EVENTS‎ > ‎

نوێنەری زانکۆی تاران سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

posted 22 Dec 2018, 11:30 by Muhammed Seyidgul
نوێنەری زانکۆی تاران سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد
ڕۆژی ٢٠١٨/١٢/٢٠ پڕۆفیسۆر دکتۆر غولام حسێن کریم دوستان، ڕاگری کۆلێژی ئەدبیات و زانستە مرۆڤایەتیەکان ، وە پسپۆر لە زانستی زمان ناسی و نوێنەری زانکۆی تاران ، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر وەلی مەحمود سەرۆکی زانکۆو دکتۆر هاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆوە پێشوازی گەرمیان لێکرا. لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر دروستکردنی پەیوەندی پتەوی ئەکادیمی و زانستی لە بوارەکانی ئەدەبیات و زمان ناسی دا ، کە دواتر چەند بڕیارێکی گرنگ دران لەوانە ئەنجام دانی توێژینەوە و کۆنفڕانسی هاوبەش لە ساڵی داهاتوودا. بەڕێز د.صباح مامۆستا لە بەشی زمانی عەرەبی ئامادەی بەشێک لە دیدارەکان بوو وە هەوڵی ئەو بەرز نرخێنرا لە ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە. هەرلەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆ دیاری زانکۆی کۆیەی پێشکەش بە بەڕێز دکتۆر غولام حسین دوستان کرد.

ئا:محەمەد مەغديد
وێنەکان . دلشاد کاکەڕەش

Comments