FEDU EVENTS‎ > ‎

ڕێنمايى وەرگرتنى خوێندكاران لە سكولى پەروەردەى وەرزشى بۆ ساڵى 2019- 2020

posted 5 Aug 2019, 13:05 by FEDU Q.A   [ updated 5 Aug 2019, 13:07 ]

1- خوێندكار دەبێت دەرچووى دوانزەى ئامادەيى بەشى زانستى يان وێژەيى ساڵى (2019-2018) بێت، سەبارەت بە خوێندكارى دەرچووى سالى خوێندنى (2018-2017) بۆى هەيە داواكارى پێشكەش بكات ، بە مەرجێك لە هيچ كۆلێژێك يا پەيمامگايەك وەرنەگيرابێت و نمرەكەشى لەگەل نمرەى سالى خوێندنى (2019-2018) بگونجێت بە ڵێننامە پڕبكاتەوە.
2- پاڵێوراو دەبێت دەرچووى خوێندنگاكانى سنورى كوردستان بێت و يان لە ناوچە كوردستانيەكانى دەرەوەى هەرێم بێت، بە مەرجێك تاقيكردنەوەكانى بە پێى سيستەمى هەرێمى كوردستان ئەنجام دابێت.
3- خوێندكار دەبێت لە دايك بوى سالى (1994) يان سەروو تربێت.
4- پێويستە تێكراى نمرەى خوێندكار لە (%60) كەمتر نەبێت بۆ هەر دوو ڕەگەز .
5- لە كاتى پێشبڕكێ دا ڕەچاوى نمرە دەكرێت بەڕێژەى (%60) ى نمرە لە سەر كۆنمرە كە دەبێت، و (%60) ى نمرە لە سەر ڵێهاتووى جەستەيى ( اللياقە لبدنيە) پالێوراو دەبێت و تێيدا دەر بچێت .
6- دە بێت خوێندكار باڵاى لە (165سم) بۆ كوڕان و (155سم) بۆ كچان كەمتر نەبێت .
7- دەبێت خوێندكار لە پشكنينى تەندروستى گشتى دەربچێت .
8- دەبێت خوێندكار لە چاوپێكەوتنى كەسێتى و تاقيكردنەوەى جەستەيى( اللياقە البدنيە) و ( تەكنيكى كارامەى ، مهارى) دا لە نيوەى نمرەى سەرجەم تاقيكردنەوەكان زياتر بە دەست بهێنێت.
9- خوێندكار پێويستە جل و بەرگى تايبەتى وەرزشى لە گەڵ خۆى دا بهێنێت بۆ چاو پێكەوتنى كەسيەتى و ئەو ڕۆژەى تاقيكردنەوەى تێدا ئەنجام دەدرێت.
10- خوێندكار لە كاتى پشكنينى تەندروستيدا كە ئەنجامى دەدات هەموو دۆكۆمێنتەكان وەكو ( پشكنينى دڵ ، سۆنەرى هەناو، پشكنينى گورچيلە، پشكنينى كۆ ئەندامى هەناسە ، پشكنينى پێست ( پشكنينەكانى خوێن) گروپى خوێن و ڕێژەى هيمۆگلۆبين و چەورى و شەكرە لە گەل خۆى دا بهێنێت.
11- دە بێت پێشكەش كار هاولاتى رەسەنى كوردستان بێت وە لايەنى كەم دانيشتووى هەرێمى كوردستان بێت.

پاڵەوانان
1- ياريزانانى هەڵبژاردەكانى كوردستان و عێراق وەكو پاڵەوان ئەژماردەكرێن ، بە مەرجێك پێنج ساڵ تێپەڕ نەبو بێت بەسەر پاڵەوانيەكەيدا تا بەروارى پێشكەشكردنى داواكارى وەرگرتن .
2- پلەى يەكەم تا سێيەم بەدەست هێنابێت لە سەر ئاستى عێراق ، بۆ يارى تاك و كۆمەڵەكان ، بە مەرجێك پێنج ساڵ تێپەڕ نەبو بێت بەسەر پاڵەوانيەكەيدا تا بەروارى پێشكەشكردنى داواكارى وەرگرتن .
3- پلەى يەكەم تا سێيەم بەدەست هێنابێت لە سەر ئاستى هەرێم بۆ يارى تاك و كۆمەڵەكان ، بە مەرجێك پێنج ساڵ تێپەڕ نەبو بێت بەسەر پاڵەوانيەكەيدا تا بەروارى پێشكەشكردنى داواكارى وەرگرتن .
4- پلەى يەكەمى بەدەست هێنابێت لەسەر ئاستى پەروەردەكانى پارێزگا و ئيدارە سەربەخۆەكانى هەرێم بۆ يارى تاك و كۆمەڵەكان ، بە مەرجێك پێنج ساڵ تێپەڕ نەبو بێت بەسەر پاڵەوانيەكەيدا تا بەروارى پێشكەشكردنى داواكارى وەرگرتن .
5- پاڵوراو دەبێت دەرچووى خوێندنگەكانى سنوورى هەرێمى كوردستان بێت و يان لە ناوچە كوردستانيەكانى دەرەوەى هەرێم بێت ، بەمەرجێك تاقيكردنەوەكانى بە پێى سيستەمى هەرێمى كورستان ئەنجام دابێت .
6- كۆ نمرەى كەمتر نەبێت لە(%55) وە ئەگەر كەمتر بوو بە سيستەمى پارالێل وەردەگيرێن .
7- دەرچووانى پەيمانگاكانى وەرزشى ناحكومى بە سيستەمى پارالێل وەردەگيرێن .
8- تەمەنى لە (30) ساڵ زياتر نەبێت .
9- دەرچووى هەمان ساڵ يان ساڵى پێشترى خوێندن بێت ، بە مەرجێك لە هيچ زانكۆ و پەيمانگەيەك (حكومى و ئەهلى – تايبەت) وەرنەگيرابێت و بەڵێننامەى پێ پڕ بكرێتەوە .
10- دەرچووان بە پێى ژمارەى داواكراو لە پلانى زانكۆكان و بە پێى كێبڕكێ لەسەر بنەماى كۆ نمرە وەردەگيرێن .
11- پێشكەشكاران لە دەرچووانى خوێندنى پيشەيى ( پێشەسازى ، بازرگانى ، كشتوكاڵ ، گەشت و گوزار ) دەبێت تێكڕاى نمرە لە (%65) كەمتر نەبێت .
12- لە كاتى پێشبڕكێ ڕەچاوى نمرە دەكرێت بە ڕێژەى (%60) ى نمرە بۆ كۆنمرەكەى دەبێت و (%40) ى نمرە لەسەر لێهاتوويى توانستى جەستەيى (اللياقة البدنية) پاڵێوراو دەبێت و بە مەرجێك لە لێهاتوويى توانستى دەرچووبێت .
13- پێويستە كەسى پێشكەشكار دۆكۆمێنتى هەبێت كە لەلايەن دەزگا پەيوەنديدارەكانەوە بە فەرمى پشگيرى لێكرابێت وەكو:
ا. لێژنەى ئۆڵۆمپى كوردستان و عێراق .
ب. نوێنەرايەتى لێژنەى ئۆڵۆمپى پارێزگاكان .
ج. بەرێوەبەرايەتى چالاكى وەرزشى پەروەردەكان .
د. بەرێوەبەرايەتى گشتى وەرزش و لاوان سەر بە وەزارەتى ڕۆشنبيرى .
١٤- وەرگرتنى پاڵەوانان بە پێي پلانى وەرگرتنى كۆلێژ و سكوڵ و بەشەكان دەبێت ، بە مەرجێك ڕێژەى (%15) تێپەرنەكات و (%5) ى ئەم ڕێژەيە بۆ پاڵەوانانى پەيمانگە وەرزشيوكانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە دەبێت .
١٥- پاڵەوانان تاقيكردنەوە لە پسپۆرى تايبەتى خوياندا ئەنجام دەدەن .
١٦- لێژنەيەكى ناوەندى پێك بهێنرێت لەسەر ئاستى زانكۆ بە مەبەستى بە دواداچوون بە دۆكۆمێنتەكان و بەشەكانى هاوشێوە لە سنورى پارێزگاكان دا بۆ ئەنجام دانى چاوپێكەوتن لەگەل پاڵەواناندا.
١٧- بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2019) پێشكەش كردن و تاقيكرنەوەى لێهاتوويى لە يەك كاى دياريكراودا لە سەرجەم زانكۆكانى هەرێم ئەنجام دەدرێت .


Comments