FEDU EVENTS‎ > ‎

مەراسيمى كۆتايى هاتنى خولەكانى سەنتەرى خزمەتگوزاريەكانى دەروونى و ڕاهێنانى كۆمەڵايەتى MHPSS

posted 27 Sep 2018, 15:02 by Muhammed Seyidgul

مەراسيمى كۆتايى هاتنى خولەكانى سەنتەرى خزمەتگوزاريەكانى دەروونى و ڕاهێنانى كۆمەڵايەتى MHPSS كە لەلايەن زانكۆى كۆيە و ڕێكخراوى سيد بەڕێوەدەبرا.

ئەم مەراسيمە بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆى كۆيە، ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، كونسوڵى ئەمريكا لە هەولێر، سەرۆكى ڕێكخراوى سيد و سەرجەم ئامادەبوانى گروپى سێهەم و چوارەم و پێنجەم.

هەر لە مەراسيمەكەدا بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە پ.د. ولى محمود حمد گوتارێكى پێشكەش كرد ئەمە دەقەكەيەتى:


بەڕێز شێرى خان (Sherri Kraham Talabani) سەرۆكى رێكخراوى سييد
بەڕێز كونسوڵى ئەمريكا لە هەولێر
بەڕێز كونسوڵى گشتى بەريتانيا لە هەولێر
بەڕێزان ميوانانى مەراسيم
دەرچووانى خولى چارەسەرى دەروونى

بەخێربێن

خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرە هەموومان بەيەكەوە شاهيدى بەرهەمى كارە هاوبەشەكانى زانكۆى كۆيە و رێكخراوى سييد دەبين. زانكۆى كۆيە و رێكخراوى سييد لە ماوەى (١٨) مانگى رابردوو كە بەيەكەوە كارمان كردووە بەرهەمى يەكجار گەورەمان بە كۆمەڵگاى بريندارى كوردستان و عێراق بەخشيووە.

((سەنتەرى دەروون ساغى بۆ پاڵپشتى كۆمەڵايەتى و دەروونى)) (Psychosocial Support Services (PSS) Training Program) كە بە هاوبەشى لەلايەن هەردوو لامانەوە بەڕێوە دەبرێت وە تەواوى پاڵپشتى يە دارايى يەكانى لەلايەن وەزارەتى دەرەوەى وڵاتە يەكگرتووەكانى ئەمريكاوە دابين كراوە، هيوايەكى بەژيانى ئەو كەسانە بەخشيوەتەوە كە دڵ ڕەق و دڵ ڕەشەكان ژيانيان لا تاريك كردبوون.

هيوادارين دەرچووانى ئەم خولەش كە بەسەركەوتوويى بەرنامە و پڕۆگرامەكانى خولەكەيان لە پارێزگاى دهۆك بڕيوە، بتوانن لەناو كۆمەڵگاى كوردستان و كەمپەكانى ئاوارەكان خزمەتى ئەو كەسانە بكەن كە بەفعلى و بەڕاستى تووشى (Truma) بوون.

ڕووى دەمم دەكەمە بەرپرسانى حكومەتى هەرێم و دەزگا پەيوەندى دارەكان كە ئاوڕى جدى لەو بابەتە بدەنەوە و پاڵپشتى مان بكەن چونكە زانكۆى كۆيە تاكە زانكۆى (عێراق) و هەرێمى (كوردستانە) كە بەشى (Clinical Psychology) هەيە و پێويستمان بە هاوكارى و پشتوانى هەيە لە هەموو ڕوويەكەوە.

داوا لە بەڕێز (شێرى) خان دەكەم كە وەك چۆن لەسەرەتاوە خۆى بەگوڕو تين و دڵ فراوانى لەم كارە بەردەوامە و قۆناغى يەكەممان لە ماوەى ئەم (١٨) مانگە بەسەركەوتوويى تەواوكرد بەردەوام بين بۆ قۆناغى داهاتوو وە خۆشى دەزانى زانكۆمان لەسەرەتاوە ئامانجى بوو هەنگاو بنێين بۆ قۆناغێكى باڵاتر لەو بەيەكەوە كاركردنە بەڵام لەم قۆناغە نەمان توانى بۆيە خۆشحاڵ دەبين لە قۆناغى داهاتووى كاركردنمان بە شانازيەوە بتوانين ئەم ئامانجانەش بپێكين.

لە كۆتايى دا پيرۆزبايى لە دەرچووانى ئەم خولە دەكەين هيواى سەركەوتنيان بۆ دەخوازين.
سوپاس بۆ گوێگرتنتان.

پ.د. ولـــى محمــود حمـــد
سەرۆكـى زانكـۆى كۆيــە
٢٧/٩/٢٠١٨

Dear, Sherri Karaham Talabani 

Ladies and gentlemen of the festivity

The alumni of the Psychological support services training program.

I am delighted that all of us looked at the outcomes of both Koya University and SEED Foundation. Our bilateral work for last 18 months gave a huge product for the wounded Kurdish and Iraqi society. The Psychological Support Services Training Program (PSS), which run by both sides, and all of the financial assistance is provided by the US Department of state. This course gives a hope for those who suffered from hard and dark hearted people who make their lives like hell. We hope that all the graduate students of this course, who have finished the program successfully in Duhok Governorate, can serve those who went through Trauma indeed and in fact in Kurdish society and refugees campuses.

Here, I call the authorities in KRG and the related institutions to act on and support us because Koya University is the only university in Kurdistan Region alone, and in Iraq as a whole that has a Clinical Psychology department, so we need all forms of support.

I would like to make a request from Miss. Sherri as she was an active figure from the beginning and still on, and we ended the first stage during this 18 months efficiently, to move on to the next stage. She knows that our university’s aim from the beginning was to step forward to reach a higher stage by our cooperative team, but we couldn’t do it for the time being.

So we will be glad in our next stage of working to make it happen together.
Finally, I congratulate the graduated students who finished the course and wish to open the doors of success now and always.

Best regards

27/09/2018

هۆڵى بۆنەكانى زانكۆى كوردستان
پێنج شەممە ٢٠١٨/٩/٢٧ 
وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش



Comments