FEDU EVENTS‎ > ‎

سێ مامۆستاى فاكەڵتى پەروەردە خەڵاتى ڕێزلێنانيان پێبەخشرا

posted 10 Oct 2018, 13:39 by FEDU Q.A   [ updated 13 Oct 2018, 23:23 by Muhammed Seyidgul ]

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٠/١٠ كاتژمێر ٤ى ئێوارە لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانكۆ و ژمارەيەك مێوانى شارى كۆيە، مەراسيمێك بەڕێوەچوو بۆ رێزلێنان لە ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەرى خانەنشين بووى زانكۆى كۆيە.

بەگوێرەى فەرمانى زانكۆيى ژمارە ٢٣٨٨/٧/٢ لە ٢٠١٨/٦/٥ هەمووساڵێك و لە يادى دامەزراندنى زانكۆى كۆيەدا ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەر خەڵات بكرێن بەگوێرەى ئەو پێوەرانەى كە ئەنجوومەنى زانكۆ پەسەندى كردووە و وێنەكەى هاوپێچە.

دواى پێشكەشكردنى چەند وتەيەك تايبەت بە چيرۆكى دامەزراندنى زانكۆى كۆيە، خەڵاتەكان دابەشكرا.

لە فاكەڵتى پەروەردەدا مامۆستايان:

  1. پ.ى.د. هيوا ئەمين - بەشى جوگرافيا
  2. پ.د. گۆران مولود - سكوڵى پەروەردەى وەرزش
  3. م.ى. هيوا سەلام - بەشى كوردى

.ئامانجى زانكۆى كۆيە لەم كارە، بنياتنانى كلتورى ڕێزگرتنە لەوانەى هەوڵ و ماندووبوونى زياتر دەبينن

.
Comments