FEDU EVENTS‎ > ‎

ماوەی پێشکەشکردن بۆ كۆنفرانسى نێودەوڵەتى مەسعوود محەمەد درێژکرایەوە.

posted 16 Jan 2017, 14:49 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
ماوەی پێشکەشکردن بۆ كۆنفرانسى نێودەوڵەتى مەسعوود محەمەد درێژکرایەوە.
 بۆ ڕەخساندنی هەڵی زیاتر، بۆ توێژەرانی بەڕێز،ماوەی پێشکەشکردنی پوختەی توێژینەوە تاوەکو 2017/1/30 درێژکرایەوە.

تەوەرەكانى كۆنفرانس :

١/ تەوەرەی ژيان و كەسێتى مەسعوود محەمەد:
- پێگەيشتنى مەسعوود محەمەد
- رۆلى سياسى و كارگێڕى مەسعوود محەمەد
- رۆڵى كۆمەڵايەتى و فەرهەنگى

٢/ تەوەرەی هزرى فەلسەفييانەى مەسعوود محەمەد:
- تايبەتمەندى هزرى مەسعوود محەمەد
- روانگەى فەلسەفييانەى مەسعوود محەمەد
- مرۆڤ لە ديدى مەسعوود محەمەد
- بیری مەسعوود محەمەد و ڕەخنە لەفەلسەفەی مەتریالی

٣/ تەوەری مەسعوود محەمەد – وەکو زمانەوان و ئەدیب و ڕەخنەکار:
- ڕوانگەی مەسعوود محەمەد بۆ ئەدەبی کوردی
- مەسعوود محەمەد و نالی ناسی
- لەنێوان مەسعوود محەمەد و هاوشارییەکەی (حاجی قادری کۆیی)دا
- نووسەر و زمانەوان

٤/ تەوەرەی مەسعوود محەمەد و ئايين.

٥/ تەوەرەی ناسنامە و مێژوو:
- ديدى مەسعوود محەمەد بۆ ناسنامەى كوردى
- لێكدانەوەى مەسعوود محەمەد بۆ مێژوو
- خوێندنەوەى مەسعوود محەمەد بۆ مێژووى كورد
- كۆيە و كەسايەتييەكانى لە نوسينەكانى مەسعوود محەمەددا

٦/ هەر بابەتێكى تر، پەيوەندى بە هزر و كەسێتى مەسعوود محەمەدەوە هەبێ.

بۆ زانيارى زياتر سەردانى سايتى كۆنفرانس بكە:
http://sites.koyauniversity.org/masoud-mohammad/
Comments