FEDU EVENTS‎ > ‎

مامۆستایەکی بەشى زمانى كوردى سیمینارێكى پێشكه‌ش كرد

posted 15 Sep 2019, 23:57 by FEDU Q.A   [ updated 16 Sep 2019, 01:45 by Muhammed Seyidgul ]
ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕێكه‌وتی 12 / 9 / 2019 . پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر دەریا جەمال حەوێزی ، مامۆستا لەبەشی زمانی کوری فاکەڵتيی پەروەردەی زانکۆمان. لەسەر بانگھێشتی یەکێتی نوسەرانی کورد- لقی ھەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو ڕۆشنبیر ، سیمینارێکی پێشكه‌ش كرد .
بابه‌تی سیمیناره‌كه‌ی بریتی بوو له‌ ، ناساندن و کردنە دیاری تازه‌ترین یان دواین به‌رهه‌می خۆی له‌ بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ، كه‌ دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بوو له‌سه‌ر دوو ڕۆمانی به‌ختیار عه‌لی .
به‌ناونیشانی (دوو ڕۆمانی بەختیار عەلی لە ئاوێنەی ڕیالیزمدا) .
دكتۆر دەریا حه‌وێزی ، خاوەنی ١٢ کتێبی بڵاوکراوەیە لە بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری و چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لەبواری پسپۆڕی خۆی بڵاوکردۆتەوە. به‌شداری له‌ چه‌ندین كۆنفڕانس و چالاكی ئه‌ده‌بی كردووه‌ ، ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیووه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كتێبخانه‌ی كوردی به‌تایبه‌تی له‌ بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی .
ماوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌ ئاماده‌بوانی ئێواره‌كۆڕه‌كه‌ ،به‌ سوپاس و پیرۆزباییه‌كانیان ، پێشوازی گه‌رمیان له‌ دواین به‌رهه‌می مامۆستای ناوبراو كرد .

Comments