FEDU EVENTS‎ > ‎

مامۆستایەکی بەشى پەروەردەى بنەڕەتى کتێبێکى لە بوارى ئەدەبى كوردى بڵاوكردەوە

posted 7 Mar 2020, 08:07 by Muhammed Seyidgul Barzinji

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەھاوبەشی لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین کتێبێک بڵاودەکاتەوە.

کتێبی (تێۆری ئەدەبی)، لە نووسینی جۆناسان کالەر، مامۆستا (سەنگەر نازم حوسێن) مامۆستا لە بەشی پەروەردەى بنەڕەتى ئێوارانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆمان، بەھاوبەشی لەگەڵ (پ.د.هیمداد حوسێن) لەزمانی فارسییەوە وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبەکە 320 لاپەڕەیە.
ساڵی چاپ 2020.
تیراژ هەزار دانە.
ناوەندی بڵاوکردنەوەی فێربوون، هەولێر
لەم کتێبەدا نوێترین تیۆرە ئەدەبییەکان خراونەتە بەر باس بەتایبەت تیۆرەکانی پاش بونیادگەری.
پیرۆزبایی لەو ھاوڕێ و ھاوکارەمان دەکەین، بەھیوای کارو بەرھەمی مەزنتر.


Comments