FEDU EVENTS‎ > ‎

ليژنەى باڵاى پڕۆژەی ئینسیکلۆبیدیای كۆيە كۆبوويەوە

posted 26 Nov 2020, 13:30 by Muhammed Seyidgul Barzinji

پڕۆژەی ئینسیکلۆبیدیای زانکۆی کۆیە بەردەوامە

دوای ئەوەی ساڵێک زیاتر بەر لە ئەمڕۆ، سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا لەکەسانی ئەکادیمی و نووسەرو ڕووناکبیران، بە بەشداری چەند لێکوڵەرێکی بیانی، بەمەبەستی ئامادەکردنی ئینسایکلۆبیدیای کۆیە.
ڕۆژی سێ شەمە، ڕێکەوتی 10/11/2020 کاتژمێر 10 لە هۆڵی ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەکە بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.د.وەلی مەحمود حەمەد سەرۆکی زانکۆو سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی لیژنە لەناو هۆڵەکەو بەشداریکردنی ئەو ئەندامانی دوورن لە ڕێگەی ئۆنلاین، بەڕێوەچوو.
شایانی ئاماژەپێکردنە هەریەکە لەئەندامانی بەڕێزی لیژنە ئاماژەی بە ڕێژەی ئەنجامدانی کارەکانی خۆی کردو ئەمەش خاڵێکی دڵخۆشکەرە، کە دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمەکەی ببینرێت.


Comments