FEDU EVENTS‎ > ‎

لە بەشی پەروەردەى ئاینى فاكەڵتى پەروەردە چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو

posted 20 Nov 2019, 13:29 by FEDU Q.A

ڕۆژى دووشەمە 18/11/2019 بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.د. وەلى مەحمود حەمەد سەرۆکى زانکۆو بەڕێز پ.ى.د. لوقمان وسو عمر ئەمیندارى ئەنجومەنى زانکۆو بەڕێزان ڕاگرى فاکەڵتى پەروەردەو کۆمەڵێک لە مامۆستایانى فاکەڵتى و ژمارەیەکى بەرچاو لە خوێندکاران و بە ئامادەبوونى چەند میوانێکى دەرەوەى زانکۆ.
خوێندکارانى بەشى پەروەردەى ئاینى وەک ئاهەنگى یەکترناسین و بەخێرهێنانى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم چەند چالاکییەکى هونەرییان پێشکەشکرد.

لە کۆتایشدا لەلایەن سەرۆکایەتى بەش خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بە فەرمانبەران کرا وەک بەرزنرخاندنى ئەرک و ماندووبوونیان و دواتریش خەڵأت بەسەر خوێندکارە یەکەمەکاندا دابەشکرا.

فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش


Comments