FEDU EVENTS‎ > ‎

خولى ڕاهێنان لەسەر چۆنێتى بە كارهێنانى (Open Journal Systems) ئەنجامدەدرێت

posted 23 Jan 2019, 07:13 by FEDU Q.A   [ updated 9 Feb 2019, 10:51 by Muhammed Seyidgul ]
گۆڤارى زانكۆى كۆيە بۆ زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان JHSS ، بە هاکاری سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە، خولێکی ڕاهێنان لەسەر چۆنێتى بە كارهێنانى (Open Journal Systems) سستەمى نوێى بەكارهێنانى گۆڤارى زانكۆى كۆيە بۆ زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان، دەکاتەوە. بۆ مامۆستايانى هەردوو فاكەڵتى پەروەرد و زانستە مرۆڤايەتييەكان و سکوڵی وەرزش، یان هەر مامۆستایەکی تر بخوازێ بەشداری بکات.

خولەكە ئەم تەوەرانە لە خۆ دەگرێت:
1. پێناسەيەكى گشتى لەسەر Open Journal System
2. چۆنێتى خۆتۆماركردن لە گۆڤار
3. جێبەجێكردنى مەرجەكانى گۆڤار لە نوسينەوە و سستەمى هارڤرد
4. هەنگاوەكانى ناردنى تۆژينەوە
5. هەنگاوەكانى هەڵسەنگاندى تۆژينەوە (ئەگەر هاتو بەژداربو وەك هەڵسەنگێنەر خۆى تۆماركردبوو)
خولەكە بۆ ماوەى (٣) هەفتە دەبێت، (٢) هەفتە بۆ فاكەڵتى پەروەردە و سكوڵى وەرزش و هەفتەيەكيش لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتييەكان). 

مەرج و خشتەى پرۆگرامى خولەكە:
1.مەرجەكانى بەژدارى كردن:
• پێويستە بەژداربوو پێشوەخت ناوى خۆى تۆماربكات لەو فۆرمە ئەليكترۆنييەى كە ئامادەدەكرێت.
لينكى فۆرمەكە:

• خولەكە ڕۆژانە كاتژمێرێكە و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ لە هەفتەيەكدا بەڕێوەدەچێت.
• ڕۆژانى خولەكە (يەكشەم، دووشەم و سێشەم) دەبێت
• هەر بەژداربوو دەبێت لانى كەم ٥ كاتژمێر بەژداربێت
• هەر بەژداربويەك دەبێت كۆمپيوتەر و ئينتەرنێتى خۆى پێبێت.
• بەرنامەى خولەكە ڕۆژانە لە كاتنژمێر ١٢ بۆ ٠١ پاش نيوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

2. مافەكانى بەژداربووان:
• بەژداربووان پاش كۆتايى خولەكە بڕوانامەى بەژداربونيان پێشكەش دەكرێت
• بە پێى ڕێنماييەكانى دڵنيايى جۆرى هەر بەژداربوويەك كە (٧ ڕۆژ ئامادەبونى تەواوى دەبێت لە خولەكە) ئەوە ٢ خاڵى كاراى بۆ ئەژماردەكرێت. ئامادەبونى ٥ ياخود ٦ ڕۆژيش خاڵى پێدەدرێت.
وێبسایتی گۆڤار:

لەگەڵ ڕێزدا
Comments