FEDU EVENTS‎ > ‎

كۆنفرانسى زانستيى يادى سەد ساڵەى لەدايك بوونى دڵدار (١٩١٨ - ٢٠١٨) بەڕێوەدەچێت

posted 4 Nov 2017, 08:11 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji   [ updated 4 Nov 2017, 08:13 ]

لەیادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی دڵداردا


بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی شاعیر و شۆرشگێڕی کورد(یونس ڕئوف دڵدار)،کەواهاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی جیهانی(زمانی دایک- زمانی زگماک)،زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی زانستی- نێودەوڵەتی لەڕۆژانی ٢٠ - ٢٢ى شوباتى ٢٠١٨  رێکدەخات، بەناونیشانی : 

دڵدار؛ شاعیری ڕەسەنایەتی 
زمان و شیعر و هزری نەتەوەیی 

- دڵدار شاعیرێکی هەڵکەوتوی بەرز و بەهرەدار بووە، دڵداری گەل و نیشتمان و زمان و وشەی کوردی بووە. لەجیهانی شیعرو ئەدەب و خۆشەویستی زماندا،لەگەشەپێدانی گیانی خەبات و شۆڕشگێڕی و،لەبرەوپێدان و بەرزراگرتنی بیری نەتەوەیی وکوردایەتیدا،وێنەکێشی ویژدانی کۆمەڵایەتی گەلەکەی بووە، لەچارەگی دوەمی سەدەی بیستەمدا. 

- دڵدارلەگەڵ ئەوەشدا ، تەمەنێکی کورت و ژیانێکی پڕ لە ناسۆر و بەرهەمیشی کەمبووە، بەڵام لەبوارەکانی سیاسەت و داهێنانی شیعری و نیشتمان پەروەری و بەرزڕاگرتنی ئەدەبیات و کلتور و زمانی نەتەوەیی پێشەنگ و داهێنەربووە.

http://sites.koyauniversity.org/dildar/home


Comments