FEDU EVENTS‎ > ‎

كۆنفرانسى زانستيى هاوبه‌شی زانكۆی كۆیه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌

posted 4 Jul 2019, 04:42 by Muhammed Seyidgul

به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌ ره‌وشی ئێستای په‌روه‌رده‌ و ئاسۆكانی پێشڤه‌بردنی، هه‌روه‌ها له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كادیرانی په‌روه‌رده‌یی له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ و ئاشناكردنیان به‌ ئاڕاسته‌ هاوچه‌رخه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌. هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی توانا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ نێوان پسپۆڕانی ئه‌كادیمی و شاره‌زایانی نێو بواره‌كه‌، په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ و زانكۆی كۆیه‌ ، كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش  له‌ رێكه‌وتی ١٨-١٢-٢٠١٩، ساز ده‌كه‌ن.

لێره‌وه‌ داوا له‌ پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده‌ به‌ گشتی ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ پێی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانس، به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌شدار ببن.

وێبسايتى كۆنفرانس

http://sites.koyauniversity.org/efsd2019/home

ته‌وه‌ره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆنفرانس

  • چاكسازی و په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌ له‌بواری ‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا
  • په‌یڕه‌وی خوێندنی هاوچه‌رخ
  • گرفته‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا
  • سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی
  • ئامانجه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان
  • لێهاتووییه‌‌ پیشه‌ییه‌كانی مامۆستای سه‌رده‌م
  • ‌ فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له‌ هه‌رێمدا
  • پلاندانانی په‌روه‌رده‌یی
  • ته‌كنۆلۆژیای په‌روه‌رده‌یی
  • رۆڵی خێزان له‌ په‌روه‌رده‌ی فه‌رمیدا
  • به‌سه‌نته‌ركردنی فێرخواز له‌ په‌روه‌رده‌دا
  • پێداویستییه‌ سه‌رده‌مییه‌كانی په‌روه‌رده‌
  • په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و فێرخواز
  • په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت
  • ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌
  • په‌روه‌رده‌ی ناحكومی له‌ كوردستاندا
  • هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌روه‌رده‌یی
  • دڵنیایی جۆری له‌ په‌روه‌رده‌دا
  • كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی
  • فێركردنی به‌رده‌وام
  • په‌روه‌رده‌ی به‌راوردكاری
  • هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا
  • فێركردن پێش چوونه‌ قوتابخانه‌
رۆژژمێری كۆنفرانس
دوایین مۆڵه‌تی ناردنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌كان : ٢٥\٧\٢٠١٩
راگه‌یاندنی ئاكامی قه‌بوڵكردنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌:  ٥\٨\٢٠١٩
دوایین مۆڵه‌تی ناردنی ده‌قی توێژینه‌وه‌: ٢٠\١٠\٢٠١٩
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌: ١٠\١١\٢٠١٩
كاتی به‌ڕێوه‌چونی كۆنفرانس: ١٨\١٢\٢٠١٩

Comments