FEDU EVENTS‎ > ‎

كۆنفرانسى كۆيە لە ڕەوتى شارستانيەتدا

posted 1 Sep 2018, 16:21 by Muhammed Seyidgul   [ updated 2 Sep 2018, 15:41 ]
كۆنفرانسى كۆيە لە ڕەوتى شارستانيەتدا
بە مەبەستى خوێندنەوەيەكى ئاكاديميانە، زانكۆى كۆيە لە مانگى ٤ى ساڵى ٢٠١٩ كۆنفرانسێكى زانستى لەبارەى شارى كۆيەوە ئەنجام دەدات،
ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانس
تەوەری جوگرافیا:

١. پەرەپێدانی قەزای کۆیە بە بەکارهێنای تەکنەلۆجیا (GIS - RS).

٢. گرفتە ژینگەیەکانی قەزای کۆیە.

٣. توانستە جوگرافییەکانی گەشەپێدانی ئابوری قەزای کۆیە.

تەوەری کارگێری:

- بەرێوبردن و پەرەپێدانی دەرامەتە سروشتی و مرۆییەکان و خزمەت گوزاری لە قەزای کۆیە.

 تەوەری شوێنه‌وار و مێژوو

١- تەوەری مێژوو

١. ئایین و ئایینزاكان له‌ كۆیه‌

٢.  مێژووی كۆیه‌ له‌نێوان زاره‌كیبوون و نوسینه‌وه‌دا

٣. مێژووی خوێندن و په‌روه‌رده‌ له‌ كۆیه‌ و دوه‌روبه‌ری

٤. مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كۆیه‌

٥. كۆیه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كاندا

٦. رۆڵی سیاسی كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆیه‌

٢- تەوەری شوێنەوار

١. شوێنه‌واره‌كانی كۆیه‌ و تایبه‌تمه‌ندیی مێژووییان

٢. هه‌ڵكۆڵینه‌ شوێنه‌وارییه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانیان 

ته‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی - ده‌روونی - په‌روه‌رده‌یی

١. بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری كۆیه‌

٢. سایكۆلۆژیای ده‌سته‌جه‌معی

٣. كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری له‌ڕووی ئه‌ثنۆگرفی و ئه‌نثرۆپۆلۆجییه‌وه‌

٤. مۆدێرنه‌ و نه‌ریتگه‌رایی له‌ كۆیه‌

٥. سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و خوێندن - كێشه‌ و چاره‌سه‌رییه‌كان

ته‌وه‌ری ته‌لارسازی

1- چاككردنه‌وه‌ و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ته‌لاره‌ شوێنه‌وارییه‌كانی كۆیه‌

2- گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له‌ كۆیه‌

3- گونجاندنی تۆڕی په‌یوه‌ندی و هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شاردا 

4 - پرۆژه‌ هاوچه‌رخه‌كانی نیشته‌جێبوون و په‌یوه‌ندیان به‌ ناوكۆی شاردا

5- كاریگه‌ری زانكۆی كۆیه‌ له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شار

تەوەری ئه‌ده‌ب و زمان 

١ – بەرەی نوێ لە شاعیرانی کۆیە ( کاروانێکی بێ پسانەوە لە شێعر و ئەدەبیاتدا).

٢ – بزاڤی چیرۆک و رۆماننووسی لە کۆیە.

٣ – ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی لە ناوچەکانی کۆیە.

٤ – لێکۆڵینەوە لە بارەی شێوەزاری ئاخاوتنی دەڤەری کۆیە.

٥ – شێوەزاری ئاخاوتن وەکوو نیشانە و ناسنامەی مێژووی لە گوندەکانی ( سێگردکان، کانی لەلە، ئۆمەر گومەت...) ناوچەی تەقتەق- کۆیە.

٦ – زمان تێکەڵکردن لە کۆیە.

تەوەری  ئاواز و گۆرانی و هونەر

١ – مێژووی شانۆ لە شاری کۆیە.

٢ – ئاواز و گۆرانی لە کۆنەوە بۆ ئێستا لە شاری کۆیە.

٣ – سروودی منداڵان، خەرمانێک لە ئاواز وگۆرانی و هونەر لە کۆیە.

٤ – رۆڵی تیپی باواجی لە رەوتی هونەری مۆیسقا و گۆرانی کوردیدا.

٥ – گۆرانی ئایینی لە کۆیە.

 توێژەرانى بەڕێز دەتوانن لە سايتى كۆنفرانسدا وردەكارى، تەوەرەكانى كۆنفرانس و ڕێكەوتە گرنگەكان بخوێننەوە:



Comments