خاتوو تابان ولیانی، كە خوێندكارە لە قۆناغی سێی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە، هاوەڵى بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران بەڕێز د. قارەمان نادرى لە سەردانێكياندا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و تۆژينەوەى زانستى. لە ميانى سەردانەكەدا خاتوو تابان، تابلۆیەکی ناوازەی جیهانی سۆفیگەری كە خۆى کێشابووى پێشکەشی بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا دکتۆر ئارام محمد کرد. شايەنى باسە بەڕێز جەنابی وەزیر سەرسامى خۆى بە تواناكانى خاتوو تابان دەربڕى و دەستخۆشى لێكرد و هيواى پەرەدان بە تواناكانى خواست. ![]() ![]() ![]() |
FEDU EVENTS >