FEDU EVENTS‎ > ‎

خولى فێركردنى مەلەوانى بۆ منداڵانى خوار ١٦ ساڵ كۆتاى هات

posted 20 Jul 2019, 13:01 by Muhammed Seyidgul   [ updated 20 Jul 2019, 13:06 ]
لە بەروارى ٦/٢٩/٢٠١٩ سكوڵى پەروەردەى وەرزش خولێكى فێربوونى مەلەوانى بۆ منداڵانى خوار تەمەن ١٦ ساڵ ڕێكخست. خولەكە بە بەشدارى ١٦ فێرخواز بۆ ماوەى ١٢ ڕۆژ و ڕۆژانە ٢ كاتژمێر ڕاهێنان بەڕێوەچوو. خولەكە بە سەرپەرشتى م.ى. هێدى قاسم و م.ى. ئاوارە صابر بەڕێوەچوو. لەم خولەدا فێرخوازان فێرى گشت تەكنيكەكانى و شێوازەكانى مەلەكردن كران. لە كۆتايى خولەكەدا فێرخوازان بە تەواوەتى فێرى مەلەكردن بوون.


Comments