FEDU EVENTS‎ > ‎

خولى فوتساڵى مامۆستايانى زانكۆ بە بردنەوەى سكوڵى پەروەردەى وەرزش كۆتاييهات

posted 23 May 2017, 12:14 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji

مامۆستايانى سكوڵى وەرزش براوەى خولى فوتساڵى مامۆستايان بوون

بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆى كۆيە دوا يارى خولى فوتساڵى مامۆستايانى بەڕێوەبرد.

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٥/٢٣ كاتژمێر ٦ى ئێوارە يارى كۆتايى خولى فوتساڵى مامۆستايان لە نێوان مامۆستايانى سكوڵى پەروەردەى وەرزش و فەكەڵتى پەروەردە بەڕێوەچوو.

لە ياريەكەدا كە لە ياريگاى تارتانى زانكۆ بەڕێوەچوو مامۆستايانى سكوڵى پەروەدەى وەرزش بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر لە مامۆستايانى فەكەڵتى پەروەردەيان بردەوە و براوەى خولەكە بوون.

ئەم ياريە بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى و ژمارەيەك لە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتييەكان و مامۆستايان و فەرمانبەران و خوێندكاران بەڕێوە چوو.

ئەم خولە لە لايەن بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆوە كرابۆوە لە پاڵ خولەكانى فوتساڵى فەرمانبەران و خوێندكاران.

بەڕێز بەڕێوەبەرى وەرزشى زانكۆ سوپاسى هەموو ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاريان بۆتن بۆ بەسەركەوتوويى بەڕێوەچوونى خولەكانيان كە لە ماوەى ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ كردويانەتەوە.

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش


Comments