FEDU EVENTS‎ > ‎

خولێكى ڕاهێنان بۆ مامۆستايانى فاكەڵتى پەروەردە كرايەوە

posted 8 Mar 2017, 11:43 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji   [ updated 26 May 2017, 15:52 ]
 بە مەبەستى زياتر ئاشناكردنى مامۆستايانى فاكەڵتى پەروەردە لەگەڵ سيستەمى ئەليكترۆنى دڵنيايى جۆرى و هاوكاريكردنيان بۆ ڕێكخستنەوەى پرۆفايلى ئەكاديمى و گووگل سكولار و چەندين بابەتى گرنگى ترى پەيوەست بەو سيستەوە. بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى خولێكى ڕاهێنانى يەك مانگى بە ناونيشان 
((Academic & University impact on The International Rankingg) بۆ مامۆستايانى فەكەڵتييەكە ڕێكخست.

ئەم خولە لەبەروارى (٢٠١٧/٢/١٥)  دەستى پێكرد و لە بەروارى (٢٠١٧/٣/١٥) كۆتايى پێدێت. خولەكە لە لايەن سێ كارمەندى شارەزاى سەر بە بەڕێوەبەرايەتييەكەوە ئەنجام دەدرێت و هەموو بەشەكانى فاكەڵتييەكە دەگرێتەوە.

بەڕێز م.ى.محەمەد سەيد گوڵ بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى پەروەردە دەڵێت " ئامانجى خولەكە بريتى يە لە  هاوكاريكردنى مامۆستايان بۆ كردنەوەى گوگڵ سكولار، هەروەها چارسەركردنى هەر كێشەيە كە ڕوبەڕووى مامۆستايان دەبێتەوە لە ئەكاديميك پرۆفايل. لەگەڵ ئەمانەشدا ئاشناكردنى ڕانكى نيشتمانى بە مامۆستايان و چۆنيەتى ئاوێتە بوونيان لەگەڵيدا."



ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : محەمەد مەغديد

Comments