FEDU EVENTS‎ > ‎

كۆبونەوەى بەڕێز ى.س. زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا لە گەڵ سەرۆك بەشەكانى فاكەڵتى پەروەردە

posted 16 Sep 2018, 00:01 by Q.A Muhammed Seyidgul
بە مەبەستی خۆئامادکردن، بۆ گۆڕینی سیستەمی خوێندن لە زانکۆی کۆیە، لە ساڵانەوە بۆ سیمستەر، لەچوارچێوەی پرۆسەی بۆڵۆگنا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/٩/١٣ لە هۆڵى كۆبوونەوەاكىن سەرۆكايەتى زانكۆ، بەڕێز پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی بەشەکانی هەردوو فاکەڵتی پەروەردە و فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و سکوڵی وەرزش، ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ووردەکارییەکانی گۆڕینی سیستەمەکە خرایە ڕوو و بیروڕای لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.بەشە زانستییەکان، دەست بە خۆئامادەکردن دەکەن، بۆ ئەوەی زانستییانە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕییەکە ئەنجامبدرێت و بەرنامەڕێژی بۆ بکرێ لە میانەی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و خولی تایبەتی ڕاهێنان، بۆ جێبەجێکردنی لە ساڵی دواتری خوێندن، وەک چۆن بڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن 2018-2019 لە قۆناغی یەکەمی هەردوو فاکەڵتی ئەندازیاری و فاکەڵتی زانست و تەندروستی جێبەجێ بکرێ.

Comments