FEDU EVENTS‎ > ‎

كۆبونەوەى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ لەگەڵ بەڕێز ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە و سەۆرك بەشەكانى

posted 12 Sep 2017, 11:17 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji

سەرۆكى زانكۆ لەگەڵ ئەو بەشانە كۆبۆوە كە خوێندكار بە سيستەمى ڕاستەوخۆى زانكۆيى وەردەگرن

رۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٩/١١ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ لە سەرۆكايەتى زانكۆ بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.ى.د.باوەدين كەريم ڕاگرى فەكەڵتى پەروەردە و د.شوان عمر بەڕێوەبەرى تۆمارگاى گشتى لەگەڵ سەرۆكى ئەو بەشانە كۆبۆوە كە بە سيستەمى ڕاستەوخۆى زانكۆى خوێندكار وەردەگرن.

لەسەرەتادا بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ئاماژەى بە هۆكارەكانى دانانى سيستەمى ڕاستەوخۆى زانكۆيى كرد بۆ وەرگرتنى خوێندكاران " تێبينيەك هەبوو لەسەر ئاستى زانستى خوێندكاران كە بە ئارەزووى خۆيان بەشەكان هەڵنابژێرن بۆيە ئەنجومەنى وەزارەت بيرى كردەوە لە دانانى سيستەمى ڕاستەوخۆيى زانكۆيى بە مەبەستى تێكەڵكردنى ئارەزوو و تواناى خوێندكار لەگەڵ نمرەى پێويست بۆ هەر بەشێك، بۆيە ئەم پرۆسەيە ماوەى دووساڵە بەردەوام دەبێت و هيوادارين ئامانجەكانى خۆى بەدى بهێنێت"

دواتر بە درێژى باسى لە سودەكانى ئەم پرۆژەيە و هۆكارى هەڵبژاردنى فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆى كۆيە و بەشەكانى كە خوێندكار دەتوانێت وەك وانەبێژ لە داهاتوودا ئەنجام بدات خستەڕوو.

ساڵى يەكەم زانكۆى كۆيە تەنيا ٧ بەش بە ڕاستەوخۆ خوێندكارى وەرگرت، بەڵام ئەمساڵ ژمارەى بەشەكان گەيشتە ١١بەش بە زانستى و وێژەييەوە.

سەرۆكى زانكۆ داواى لەسەرۆك بەشەكان كرد كە بەوردى و ئەكاديميەوە كارەكانيان ئەنجام بدەن .

لە كۆتاييشدا ئامادەبووان پرسيار و تێبينيەكانيان خستەڕوو.


Comments