گۆڤارى زانكۆى كۆيە بۆ زانستە مرۆڤايەتیی و كۆمەڵايەتييەكان، كە لە ساڵى ٢٠١٧وە بە بەرگێكى نوێى و شێوازێكى سەردەمييانە دەستى بەكارەكانى كردووە، بە پێى پێوەرە زانستى و ئەكاديمييە جيهانييەكان پرۆسەى وەرگرتن، هەڵسەنگاندن و بلاوكردنەوەى تۆژينەوە زانستييەكان بەڕێوەدەبات. ئێستا وەكو یەكێك لە يەكەمین گۆڤارى بوارى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان لە كوردستان، لەلايەن (DOAJ Directory of Open Access Journal)وە ئيندێكس كراوە. گۆڤارەكە هەر لەم مانگەدا مافى بەكارهێنانى بەرنامەی (Turnitin)ى تايبەت بە دزينى ئەدەبى (Plagiarisim) بەدەستهێنا و ئێستا سەرجەم تۆژينەوەكان بە پێى ستانداردی دياريكراو، بە پرۆسەى دۆزينەوەى ڕێژەى وەرگرتندا دەڕوات. گۆڤارى زانكۆى كۆيە بۆ زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان، گۆڤارێكى نيو ساڵانەيە و لە ساڵێكدا دوو ژمارە بڵاودەكاتەوە. خاوەنى: تۆژينەوەى تۆژەران لە بوارەكانى؛ زمان و ئەدەب، مێژوو و جوگرافيا، پەروەردە و دەروونزانى، پەروەردەى وەرزش، ياسا و راميارى، كارگێڕى و ئابوورى، كۆمەڵناسى و بە هەر سێ زمانى كوردى، عەرەبى و ئينگليزى و تۆژەرانى ناوخۆ و دەرەوەش وەردەگيرێت. دەستەی نوسەران و بەڕێوەبەرانی گۆڤارى زانكۆى كۆيە بۆ زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان ![]() |
FEDU EVENTS >