FEDU EVENTS‎ > ‎

فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمێکدا یادی ڕۆژی "ئاڵای کوردستان"ی کردەوە.

posted 18 Dec 2019, 10:01 by Muhammed Seyidgul Barzinji   [ updated 11 Jan 2020, 16:47 ]

رۆژى  ١٧/ ١٢/ ٢٠١٩ فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتی بەشێک لە مامۆستایانی فاکەڵتییەکە و بە بەشداری چالاکی کۆمەڵێک خوێندکار مەڕاسیمێکی تایبەت لە باغی گشتیی زانکۆ ڕێک خست.

بە ئامادەبونی مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی ناوبراو، هەر یەک لە بەڕێزان د. قارەمان نادر (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران)، د. کامەران جەلال مامۆستای بەشی مێژو و د. هیوا سەلام مامۆستای بەشی کوردی گرنگی و مێژوی ئاڵای کوردستانیان ڕون کردەوە و، "پ.د. عوسمان دەشتی"ش شیعرێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد؛ هەروەها خوێندکار ئەحمەد سابیر بەرپرسی کەرتی خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردە وتارێکی خوێندەوە و خوێندکار "موختار"یش بە خوێندنەوەی شیعرێک بەشداری لەم یادە کرد. لە مەڕاسیمەکەدا ئامادەبووان ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرز ڕاگرت و چەندین سرودیش پێشکەش کران.
بە "هەڵپەڕکێی کوردەواری" مەڕاسیمەکە کۆتاییی هات.

ئامادەکردن و فۆتۆ: عەبدوڵڵا عەبدال


Comments