FEDU EVENTS‎ > ‎

دوو مامۆستای زانكۆی كۆیه‌ به‌شداریانكرد له‌ كۆنفڕانسێكی نیوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی ئێران

posted 4 Jul 2019, 04:50 by Muhammed Seyidgul

دوو مامۆستای زانكۆی كۆیه‌ به‌شداریانكرد له‌ كۆنفڕانسێكی نیوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی ئێران

ڕۆژانی ( 9 – 10 / 6 / 2019 ) له‌ زانكۆی كوردستان له‌شاری سنه‌ ی وڵاتی ئێران ، دووه‌مین كۆنفڕانسی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ، توێژینه‌وه‌ی زمان و وێژه‌ی كوردی و فارسی . ( زمان ناسی و بووتیقا ) به‌ڕێوه‌چوو ، كه‌ كۆنفڕانسێكی هاوبه‌شبوو له‌ نێوان ( زانكۆی كوردستان - ‌سنه‌ و زانكۆی راپه‌ڕین - ڕانیه‌و زانكۆی سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر ) له‌م كۆنفڕانسه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له زانكۆكانی ‌ناوخۆی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا به‌ شداریان كردبوو ، دوو مامۆستای زانكۆی كۆیه‌ ( پ . د . عوسمان ده‌شتی و پ . ی . د جلال انور ) به‌ دوو توێژینه‌وه‌ به‌شداریان له‌ كۆنفڕانسه‌ كه‌دا‌ كرد. 
توێژینه‌وه‌كه‌ی پ . د عوسمان ده‌شتی به‌ناونیشانی ( ئه‌دگاره‌كانی ته‌كنیكی هونه‌ری له‌ شیعری جه‌لال جۆباردا) . 
توێژینه‌وه‌كه‌ی پ . د . جلال انور به‌ناونیشانی ( ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌ شیعری كوردیدا )
هه‌روه‌ها له‌په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه‌دا ، مامۆستاكانی زانكۆی كۆیه‌ ، كۆمه‌ڵێك دیدارو بینینیان ئه‌نجامدابوو ، له‌وانه‌ چاویان كه‌وتبوو به‌ ژنه‌ ئه‌كادیمیستی كوردی ناوداری ئێرانی ( پ . د . فاتیمه‌ موده‌ریسی ) خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی ( توصيفى نظريه و نقد ادبى ) .
ناوبراو له‌ میانی گفتوگۆدا ئاواتی خواستبوو كه‌ له‌ كوردستان فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی بكرێت به‌كوردی ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد بوو , كه‌ له‌ئیستادا دیوانی ( قاصید – ى حاجى به‌كرئاغاى حه‌وێزی كۆیی ) ‌چاپ كردۆته‌وه‌ .


Comments