FEDU EVENTS‎ > ‎

دوو مامۆستاى فاكەلتى پەروەردە بەشدارى كۆنفڕاسێكى نێو دەوڵەتى دەكەن

posted 27 Oct 2019, 03:09 by FEDU Q.A
سێیه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و فارسی – په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری.كه‌ هه‌ردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین – كوردستان و زه‌هرا – ئێران سازیاندابوو، له‌ 20-22 /10 /2019 به‌ به‌شداری (41)توێژه‌ر له‌ هه‌رسێ وڵاتی ئێران و توركیا و هه‌رێمی كوردستانی ئێراق به‌ توێژینه‌وه‌ به‌شدارییان كردبوو، كه‌ له‌نێو( 83) توێژینه‌وه‌دا‌ ئه‌و توێژینه‌وانه‌ هه‌ڵبژێردرابوون. دوو مامۆستای به‌شی زمانی كوردی له‌ زانكۆی كۆیه‌ش به‌ نتوێژینه‌وه‌ له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداریان كردبوو و توێژنه‌وه‌كانیان پێشكه‌شكرد، ئه‌وانیش (پ.د. عوسمان ده‌شتی) به‌ نوێژنه‌وه‌ی (هونه‌ری موله‌مه‌ع له‌ شیعری سالمی ساحێبقراندا) و (پ.ی.د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د) به‌ توێژینه‌وه‌ی (به‌راوردی ده‌ئاكی زه‌كی هه‌ناری به‌ ئه‌ژده‌هاكی شانامه‌) له‌و كۆنفرانسه‌دا 
به‌شداربووییان كردبوو
.
Comments