FEDU EVENTS‎ > ‎

چوار مامۆستاى فاكەڵتى پەروەردە خەڵاتى ڕێزلێنانيان پێبەخشرا

posted 15 Oct 2019, 00:24 by FEDU Q.A   [ updated 27 Oct 2019, 03:14 ]

ڕۆژى پێنچ شەممە  ٢٠١٩/١٠/١٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى  لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانكۆ و ژمارەيەك مێوانى شارى كۆيە، مەراسيمێك بەڕێوەچوو بۆ رێزلێنان لە ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەرى خانەنشين بووى زانكۆى كۆيە.

بەگوێرەى فەرمانى زانكۆيى ژمارە ٢٣٨٨/٧/٢ لە ٢٠١٨/٦/٥ هەمووساڵێك و لە يادى دامەزراندنى زانكۆى كۆيەدا ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەر خەڵات بكرێن بەگوێرەى ئەو پێوەرانەى كە ئەنجوومەنى زانكۆ پەسەندى كردووە و وێنەكەى هاوپێچە.

دواى پێشكەشكردنى چەند وتەيەك تايبەت بە چيرۆكى دامەزراندنى زانكۆى كۆيە، خەڵاتەكان دابەشكرا.

لە فاكەڵتى پەروەردەدا مامۆستايان:

  1. م. زانا فتاح - بەشى جوگرافيا
  2. پ.ي.د. نيهاد ئەيوب قادر- سكوڵى پەروەردەى وەرزش
  3. پ.د. ابراهيم عبود - بەشى عەرەبى 
  4. پ.د. جبار احمد عبدالرحمن - بەشى دەرونزانى 

.ئامانجى زانكۆى كۆيە لەم كارە، بنياتنانى كلتورى ڕێزگرتنە لەوانەى هەوڵ و ماندووبوونى زياتر دەبينن



Comments