FEDU EVENTS‎ > ‎

چالاكييەكانى بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆ

posted 1 Mar 2017, 12:48 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji
بەرێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆ لە چوارچێوەى چالاكيەكانيدا خولى فوتساڵى بۆ فەرمانبەرانى زانكۆ كردۆتەوە، وێڕاى رێكخستنى ياريەك بۆ كچانى زانكۆى كۆيە و پەيمانگاى تەكنيكى چەمچەمال.

بەرێز م.ى.تەحسين سلێمان بەرێوەبەرى وەرزشى زانكۆ دەلێت " لە چوارچێوەى پلانى ساڵانەماندا خولى فوتساڵى فەرمانبەرانمان دەست پێكرد كە سەرجەم فەكەڵتيەكان و سەرۆكايەتى زانكۆ و بەرێوەبەرايەتييەكان تێيدا بەشدارن، ياريەكان بەشێوازى دوو دۆڕان ئەنجام دەدرێن و نۆ تيپ بەشدارى كردووە"

هەروەها دەلێت " بەم نزيكانە خولى فوتساڵى مامۆستايان و خوێندكارانيش ئەنجام دەدەين"

لەگەڵ خولە بەردەوامەكاندا، بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆ لە دوايين چالاكيدا ياريەكى دۆستانەى بۆ كچانى زانكۆى كۆيە و پەيمانگاى تەكنيكى چەمچەماڵ رێكخست. 

ئەم ياريە ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٢/٢٨ لە هۆڵى داخراوى سكوڵى پەروەردەى وەرزش بەڕێوەچوو. ياريەكە بە كۆتاهات بە سەركەوتنى پەيمانگاى تەكنيكى چەمچەماڵ بە ئەنجامى ٢گوڵ بە سفر.

 بەرێز بەرێوەبەرى وەرزشى زانكۆ سوپاس و پێزانين ئاڕاستەى بەڕێز سەرۆكى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى دەكات لەبەرامبەر هاوكاريەكانى كە پێشكەشى بەڕێوەبەرايەتيەكەيانى دەكات، هەروەها سوپاسى ڕاگەياندنى زانكۆ و مامۆستايانى بەرێوەبەرايەتيەكەشى دەكات كە سەركەوتووانە خولەكان بەڕێوە دەبەن.

بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆ لە چالاكيەكانى پێشتريدا يارى دۆستانەى ڕێكخستووە بۆ كچان و كوڕانى زانكۆى كۆيە. كليك لێرە بكە

ئەم بەڕێوەبەرايەتيە لەڕووى كارگێڕيەوە سەربە نووسينگەى بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و داراييە.

وێنە : دڵشاد كاكەڕەش
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

Comments