FEDU EVENTS‎ > ‎

چالاكى بەشى جوگرافيا لە ڕۆژى ژينگەى كوردستاندا

posted 19 Apr 2018, 01:25 by Muhammed Seyidgul   [ updated 20 Apr 2018, 03:01 ]

بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ، بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان ، بە ھاوکاری یەکەی ژینگەی زانکۆی کۆیە ، ڕاگرایەتی فاکەڵتی پەروەردە , دەستەی چاککردن ، 
بە ئامادەبوونی 10 ده‌ ماموستاو زیاتر له‌ 160 سه‌دو شه‌ست خويندكارى به‌شی جوگرافیاو، چەندین کەسی خۆ بەخش و دۆستی ژینگە ، بەمەبەستى ڕاهينانى خويندكاران بەشيوەيەكى كردەيى و پاككردنەوەو پاراستنى ژينگە. لە كاتژمێر ٩ى سەرلەبەيانى ڕۆژی 16 / 4 / 2018 گەشتيكى زانستى بۆ گوندى ميرسەيد كرد . لە ئاقارى گوندەكە خێوەتگەی دێدەوانیان هەلدا و, تا كاتژمێر ٤چوارى ئێواره‌ , چەندين كارو چالاكى زانستى و كردەييان ئەنجام دا .
چالاكیه‌كان :
1- ناساندنی ناوچە وەک ناوچەیەکی سروشتی جوان و دڵڕفێن وگونجاو بۆ پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری .
پاکردنەوەی ناوچەکە له‌وپاشماوانه‌ی كه‌ گه‌شتیاران له‌ ڕابردوودا هبه‌جێیان هێشتبوو. 2-
3- چاندنی نه‌مام له‌ شوێنه‌كه‌ .
4- کێوماڵكردنی زانستی ناوچەکە ، لە رووی رەگەزە سروشتیەکانی خاک و ئاو روەک و ، پشکنینی ھەواو زانینی رێژەی ھەوا
5- پێشکەش کردنی 5 پێنج سمینار، لەلان ماموستایانی به‌شی جوگرافیا .
یەکەم : سیمینارێك به‌ناونیشانی پەروەردەی ژینگەیی ، له‌لایه‌ن م.محمد ناسر 
دووەم : سیمینارێك به‌ناونیشانی ، مەرجەکانی ناوچەی پارێزراو له‌لایه‌ن پ.ی.د. رۆستەم سەلام 
سێیەم : سیمینارێك به‌ناونیشانی ، ناوچەی میر سەید تا چەند ناوچەیەکی پارێزراوە، له‌لایه‌ن پ.ی.د.
لوقمان وسو
چواره‌م : سیمینارێك به‌ناونیشانی ، مێژووی ناوچەی میر سەید ، له‌لایه‌ن پ.د. عەتیە حەمە سەعید
پێنجه‌م : سیمینارێك به‌ناونیشانی ، پێوانەی ئەو ناوچەیه‌ ، لە ڕووی لێکۆلینەوەی رەگەزەکانی سروشتەوه‌
له‌لایه‌ن م.پشتیوان -بەرێوبەری یەکەی ژینگەی زانکۆ.
له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز دكتۆر نالی جواد حمد بگ ، سه‌رۆكی به‌شی جوگرافیا وتی :

بەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستان ئەم خێوەتگەی دێدەوانیه‌مان ،له‌م شوێنه‌ هه‌ڵداوه‌ ، کە كه‌وتۆنه‌ دامێنی بەشی باکوری چیای ھایبە سوڵتان ، کە خاوەن دارستانێکی چر و پرە ، خاوەن سەرچاوەی ئاوە .
ھەروەھا ئامژەی بە وەش کرد کە ، ناوچەی میر سەید ، ناوچەیەکە خاوەن سروشتێکی دڵڕفێنە ویستمان ناوچەکە ئاشنا بکەین بە خوێندکارەکانمان و له‌ھۆلەکانی خویندن بێینە دەرەوە و بابەتەکان بکەینە مەیدانی بەمەش سودیکی زۆر بە خوێندکارەکانمان دەگات . چونكه‌ هه‌رله‌چوارچێوه‌ی هۆڵه‌كان خوێندكاران هه‌ست به‌ بێزاری ده‌كه‌ن و ناتوانن هه‌موو بابه‌ته‌كان له‌ماۆستاكانیان فێرببن . ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌گه‌ڕیین به‌دوای باشترین ڕێگا بۆ به‌رزكردنه‌وی ئاستی زانستی خوێندكاره‌كانمان . 
( رەعد مستەفا ئەحمەد ) خوێنكاری قۆناغی سێی به‌شی جوگرافیا ، یەکێکە لەخویندكاره‌ بەشدا بووه‌كانی ئەم خێوەتگەی دێدەوانیە و دەڵی : 
ئەم چاڵاکیە گرنگیەکی سەرەکی و باشی ھەبوو بۆ هه‌موو خویندكاره‌كان ، بە ھۆی ئەوەی چەندین زانیاری گرنگمان لێوه‌رگرت ، له‌وانه‌ ( پاک راگرتنی ژینگە، ئەو سەرچاوانەی ژینگە پیس دەکەن ، پیس بوونی ژینگە لە لایەن چەن کەسانێکەوە ، پێکھاتەی ناوچەکە لە رووی دەرامەتە سروشتیەکان ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاشنا بووین به‌ دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و كاتی خۆشمان به‌سه‌ر برد له‌گه‌ڵ مامۆستاو 
خوێندكاره‌كان .
به‌شداربوویه‌كی تری ئه‌م گه‌شته‌ زانستیه‌ی به‌شی جوگرافیا ، خویندكارێكی قۆناغی سێ بەشی جوگرافیا بوو به‌ناوی ( ئاڵا فەلاح کاکە ) وتی : توانمان بزانین ئەو شوێنە تا چەند پاکە ، ئایا کەسەکانی ئەم ناوچە ژینگە پارێزن یان نا . هه‌روه‌ها گه‌شتێكی زانستی گرنگ و پر بایه‌خ بوو بۆ هه‌موومان ، له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌ش زۆر ئاسووده‌بووین . سوپاس بۆ بۆ به‌شی جوگرافیاو مامۆستا به‌ڕیزه‌كان كه‌ هه‌میشه‌ ته‌خسیری ناكه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕیگاباشانه‌ی واده‌كه‌ن خوێندكاران سوودمه‌ندی سه‌ره‌
ئاماده‌كردنی : بنار ره‌شید - محمد مغدید
وێنه‌كان : به‌ندی لوقمان



Comments