FEDU EVENTS‎ > ‎

بەڕێز ڕاگرى فاكەلتيى پەروەردە دەستى لەكار كێشايەوە

posted 30 Nov 2020, 08:35 by Muhammed Seyidgul Barzinji

دواى ئەوەى بەڕێز (پ.ى.د.باوەدین کەریم مەولود) لەسەر داواى خۆى و بەهۆى بارى تەندروستى خۆى دەست لەکارکێشانەوەى بێشکەشکرد، ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتى 30-11-2020 لەشوێنى بە ئامادەبوونى بەڕێز (پ.د. وەلى مەحمود حەمەد) و هەرسێ یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ، بەڕێزان پ.ى.د. رۆستەم سەلام عەزیز، پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى، د. قارەمان شێخ بزەینى، هەروەها بەڕێز پ.ى.د. لوقمان وسو عمر ئەمیندارى ئەنجومەنى زانکۆو هەریەکە لە بەڕێزان پ.د. سەفین جەلال فتح الله ی.ڕاگرى فاکەڵتى پەروەردەو سەرۆکى سەرجەم بەشەکانى فاکەڵتى پەروەردە، مەڕاسیمێکى ڕێزلێنانى بۆ سازکراو دواى وتەى بەخێرهاتن لەلایەن ی.ڕاگرى فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێز سەرۆکى زانکۆ چەپکە گوڵى ڕێزو وەفادارى و بڕوانامەى ڕێزلێنان پێشکەش بەبەڕێز (پ.ى.د.باوەدین کەریم مەولود) کراو بەوپەڕى ڕێزو حورمەتەوە لەلایەن ئەنجومەنى فاکەڵتى و فەرمانبەرانى فاکەڵتى پەروەردەوە بەڕێکرا.

شایانى باسە بەڕێز (پ.ى.د.باوەدین کەریم مەولود) یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى زانکۆى کۆیەو لەسەرەتاى کردنەوەى یەکەم کۆلیج لە کۆیە دەستى هەبووە لە دامەزراندنى زانکۆمان و ڕۆڵى هەبووە لەو بەرەوپێشچوونەى ئەمڕۆ زانکۆى کۆیە پێى گەیشتووە.
هیواى سەرکەوتن و تەندروستى باشى بۆ دەخوازین.



Comments